برنج گه‌هشته سلێمانیێ..ده‌رباره‌ی قه‌ره‌بووكرنا وه‌لاتيان رۆنكرن تێته دان
SNN:
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانی ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیان ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هه‌ركات بڕیاری قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌پاره‌بدرێت و ڕێنماییه‌كانمان له‌به‌غداوه به‌ده‌ستبگات ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین”، ئاشكراشیده‌كات، برنج گه‌یشتوه.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “ئێستا به‌شه برنجی مانگی چواری ئه‌مساڵمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌و هه‌وڵده‌درێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شبكرێت”.
وتیشی:”له‌ئێستادا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌شه زه‌یت و شه‌كری مانگی دوی ئه‌مساڵ كراوه كه پێشتر به‌ده‌ستمانگه‌یشتوه، هه‌ر به‌شه‌خۆراكێكی دیكه‌مان به‌ده‌ستبگات به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی ده‌كه‌ین”.
سه‌باره‌ت به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراكی نه‌دراوی هاوڵاتیانیش كه پێشتر ڕاگه‌یه‌نرا به‌پاره قه‌ره‌بوی هاوڵاتیان ده‌كرێته‌وه, شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د ته‌ئكیدیكرده‌وه، “هه‌ركات حكومه‌تی عیراق بڕیار‌و ڕێنمایی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراك به‌پاره بدات و ڕێنماییه‌كانمان ئاراسته بكات، ئێمه‌ش جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و پاره‌كه‌ش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كه‌ین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
