ژنه‌كا هندی زارۆكه‌كى پلاستیكی بوو
وشه:
ژن و مێردێك له هیندستان، له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی یه‌كه‌م منداڵیاندا تووشی شۆك و خه‌مێكی گه‌وره بوون، چونكه پێست و جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌یان وه‌ك پلاستیك وایه و به باشیش ناتوانێت هه‌ناسه بدات.
ئه‌و ژن و مێرده هه‌ر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه بینی، ده‌ستیان به پشكنین كردووه بۆی، له‌به‌ر ئه‌وه له شه‌ش سه‌عاتی یه‌كه‌می له‌دایكبوونیدا، سێ نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌یان پێی كردووه و به چه‌ندان جۆری جیاواز پشكنینیان بۆی كردووه.
پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه منداڵه‌كه نه‌خۆشیی ” Lamellar ichthyosis”ی گرتووه، كه وای له پێستی كردووه به‌و شێوه‌یه توند و بریقه‌داری وه‌ك پلاستیك بێت، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش یه‌كێكه له ده‌گمه‌نترین نه‌خۆشییه‌كانی دنیا، كه له هه‌ر 600 هه‌زار كه‌سێكدا، ته‌نیا یه‌ك كه‌س تووشی ده‌بێت.
نیشانه‌كانیشی بریتین له لینج و بریقه‌داری پێست، وه‌رینی مووی ته‌واوی جه‌سته، نه‌توانینی جووڵانی په‌نجه‌كان، تای به‌رز، ناچالاكی سیسته‌می سووڕانی خوێن، هه‌ناسه ته‌نگی و چه‌ندان كاریگه‌ری تر له ڕووخسار و ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌شیدا.
پزیشكه‌كان تا ئێسته چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌و منداڵه هیندییه‌ش دیار نییه كه چاره‌نووسی به چی ده‌گات و چی لێ دێت.
سه‌رچاوه_ ئه‌خباریییه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
