نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکا تێلەفۆنی لگەل چاوش‌ئۆغڵو ئەنجام دا
رووداو – هه‌ولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامداوە و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هەڵبژاردنەکانی لێ کردووە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە تەلەفۆن له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا قسەی کردووە و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لێكردووه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا.
تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە نییە.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (24-6-2018)، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی توركیا بۆ 13ـه‌مین سه‌رۆككۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو. ئاكپارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی براوه‌ی یه‌كه‌م بوون.
لە هەڵبژاردنەکەدا پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) جارێکی دیکە توانی بەربەستی لە 10%ی چوونە پەرلەمان ببڕێت و 67 کورسی بەدەستهێنا. سەلاحەدین دەمیرتاش، بەربژێری هەدەپەش بۆ سەرۆکایەتی کۆمار لە 8%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، کە دەگاتە نزیکەی چوار ملیۆن دەنگ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
