شبكة لالش الاعلامية

مژدەیەکا نوو دەربارەی شێرپەنجێ

مژدەیەکا نوو دەربارەی شێرپەنجێ

رووداو-سلێمانی

بەرپرسێکی دیاری تەندروستی بەریتانیا دەڵێ ئیدی دەبێ پزیشکان زیاتر لە جاران بیر لەوە بکەنەوە بەنەخۆشەکانیان بڵێن کە شێرپەنجەش شایستەی چارەسەر و چاکبوونەوەیە، چونکە وایلێهاتووە چەندەها تووشبووی پێشووی شێرپەنجە چەند دەیە دەژین بێئەوەی نەخۆشییەکەیان بۆ بگەڕێتەوە.

سێر هارپاڵ کومار، سەرۆکی پێشووی دامەزراوەی توێژینەوە لە شێرپەنجە لە بەریتانیا، دەڵێ بەرزبوونەوەی رێژەی ئەو کەسانەی پاش شێرپەنجە لەژیان بەردەوامدەبن، دەبێ وابکات پزیشکان (تابۆی شێرپەنجە)تێبپەڕێنن و وشەی (چاکدەبیتەوە) بە تووشبووانی شێرپەنجە بڵێن، بۆ ئەوەی خەڵکانی دیکەش ترسیان بشکێ و پشکنینی پێشوەختە بکەن بۆ زوو دەسینیشانکردنی ئەو نەخۆشییە.

کومار دەڵی ئێستا لە هەموو کات گەشبینترم بە شکستهێنان بە شێرپەنجە، پێشبینیشدەکات لە 10 ساڵی داهاتوو خەڵکی لە پەنجاکانی تەمەنەوە پشکنینی ئەوتۆی خوێنیان بۆ بکرێ کە بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکان، ئاگاداریانبکات کە شێرپەنجەیان هەیە، بەوەش چارەسەریان ئاساندەبێت، چونکە شێرپەنجە تاوەکوو زوو دەستنیشانبکرێ، ئەگەری بنەبڕکردنی زیاترە.

وەکوو نمونەیەکیش دەڵێ ئێستا 98%ی تووشبووانی شێرپەنجەی گون چاکدەبنەوە، هەروەک زۆرێک لە تووشبووانی شێرپەنجەکانی مەمک و پرۆستات بەهۆی چارەسەرە نوێیەکانەوە چەند دەیە لەپاش دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیان دەژین.

سێر هارپاڵ کومار نیگەرانە لەوەی خەڵکی وەکوو (سزای لەسێدارەدان) تەماشای شێرپەنجە دەکەن، بۆیە خۆیان دووردەگرن لە پشکنینی پێشوەخت بۆ پەردە هەڵماڵین لەسەر شێرپەنجە، ئەوەش دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیان دوادەخات و چارەسەریان ئاستەمدەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بروسى ب زۆری ل كێده‌رێ دده‌ت؟

Lalish Duhok

ئه‌و تشتنه‌ چینه‌ ئه‌گه‌ر خانم بكن سه‌رنجا زه‌لامان رادكێشن؟

Lalish Duhok

ڤێ بکە و ترومبێلا ته‌ دێ كێمتر پانزينێ بكار ئينت

Lalish Duhok