جاره‌كا دی فرۆكێن شه‌رى يێن توركیا سنوورێن ئامێديێ بوردۆمان كرن
ئامێدی –KDP.info-![]()
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سه‌رسنوور گوتی، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆكیان بۆردوومان كرد، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بوو.
به هۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌رده‌وام ئه‌و ناوچانه بۆردوومان ده‌كه‌ن. به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا به سه‌دان گوند چۆڵ كراون و به ده‌یان كه‌سیش شه‌هید و بریندار بوونه.
عه‌قید دلێر زێباری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سه‌ر سنوور، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به هۆی بوونی په‌كه‌كەوە به‌رده‌وام ناوچه سنوورییه‌كان بۆردوومان ده‌كه‌ن و دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش گونده‌كانی كۆڕه‌ك و بناڤیان له سنووری قه‌زای ئامێدی بۆردوومان كردووه و بۆردوومانه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی دوو سەعات زیاتر به‌رده‌وام بووە.”
له‌باره‌ی زیانه‌كانەوە، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سه‌رسنوور گوتی: “جگه له زیانی ماددی كه به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه، هیچ زیانی گیانی نەبووە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
