خێزانهك زێدهتر ژ 110 مارێن کوبرا دمال دا دبينت
خەندان-
خێزانێکی هیندستانی، لەناو ماڵەکەی خۆیاندا زیاتر لە 110 ماری ژەهراوی دەدۆزنەوە، دواتر دەیانگەڕێننەوە بۆ ناو دارستانەکان.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “دی تی ڤی” هیندستان، لە گوندێک بەناوی “بایکا ساهی” لە ویلایەتی ئۆدیشای هیندستان، لەماوەی رۆژێکدا، زیاتر لە 110 ماری کوبرای ژەهراوی و 20 هێلکەی تازە تروکاو دەدۆزنەوە، کە درێژی هەریەکێکیان نزیکەی 2.10 مەتر دەبێت.
خاوەنی ئەو ماڵە بیجای بهۆدیان دەڵێت “راستە پێشتر هەستم بە بوونی چەند مارێک کردووە، بەڵام هەرگیز بڕوام نەکردووە، ئەو رێژە زۆرە ژەهراویە هەبێت”، بەپێی زانیاریەکانیش لەلایەن بەرپرسانی دارستانەکانی دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون، مارەکان گوێزراونەتەوە بۆ ناو دارستانەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
