ئەمریکا زانیاريا دەربارەی کۆنسولخانا ل هەولێرێ ئاشکهرا دکت
رووداو – هەولێر
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەک لەبارەی باڵەخانەی کۆنسوڵخانە نوێیەکەی لە هەولێر رادەگەیێنێت و ئاشکرایدەکات، بودجەی پڕۆژەکە 795 ملیۆن دۆلارە.
ئەمڕۆ (هەینی 6-7-2018) بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆز و کۆنسوڵی ئەمریکا لە بەغدا و هەولێر، بەردی بناغەی باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دانرا.
کۆنسوڵخانەکە کۆمەڵگەیەکی فرە باڵەخانەییە و لەسەر رووبەری 51 فەدان زەوی لە ھەولێر دروستدەکرێت. بودجەی گشتیی پڕۆژەکەش 795 ملیۆن دۆلارە.
نزیکەی هەزار کەس لە ھێزی کاری ئەمریکی و کەسانی خۆجێیی و وڵاتی سێیەم بەشداردەبن لە بونیاتنان و دروستکردنی باڵەخانەکە.
باڵەخانەی کۆنسوڵخانەکەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر ئاستی جیهان دەبێتە گەورەترین کونسوڵخانە و بە چوار ساڵ تەواودەبێت.
دەقی زانیارییەکانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی باڵەخانە نوێیەکە:
زانیاری گشتی
دیزاینی ئەندازیاری: ئی وای پی
بەڵێندەری گشتی : ب.ل. ھاربێرت
بودجەی گشتیی پڕۆژەکە: 795 ملیۆن دۆلار
کۆمەڵگەیەکی فرە باڵەخانەیی لەسەر رووبەری 51 فەدان (200 هەزار مەتر دووجا) زەوی لە ھەولێر، عێراق بونیاتدەنرێت.
کۆنسوڵخانە گشتییە نوێیەکە پانتاییەکی ئارام و ھاوچەرخ لەڕووی ژینگەییە و لەسەر پێی خۆی وەستاو بۆ کاری دیپلۆماسی فەراھەمدەکات.
گرێبەستی دروستکردنەکە لە مانگی تەممووزی 2017 واژۆکرا. ھەروەھا چاوەڕواندەکرێت پڕۆژەکە لە ساڵی 2022 تەواوبکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
