شبكة لالش الاعلامية

مفايێن هيكێ بۆ پرچێ

مفايێن هيكێ بۆ پرچێ

ZNA-هه‌ولێر

ھێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی سوودی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین کێشەی قژ دەپارێزێت.

قژی جوان، یەکێکە لە بنەماکانی جوانی، لەبەر ئەوەش پێویستە زۆرترین گرنگی پێ بدرێت، ماسکی جۆراوجۆر و ڤیتامین بەکارھێنان، قژ بەردەوام بە جوانی دەھێڵێتەوە، ھێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی زۆرترین مادەی سوودبەخشی تێدایە بۆ قژ، بۆیە دەتوانن سوودی لێوەربگرن بۆ بەھێزبوون و زوو درێژبوونەوەی.

لێرەدا سوودەکانی ھێلکە بۆ قژ دەخەینە ڕوو:

– بەھۆی دەوڵەمەندی بە مادە پڕۆتینییەکان، زەردێنەی ھێلکە یارمەتسی چارەسەرکردنی سووتاوی قژ دەدات و شێداری دەکات.

– بەکارھێنانی ھێلکە بۆ پێستی سەر دەبێتە ھۆی درێژبوونەوە و بەھێزبوونی قژ.

– ڕووتانەوەی قژ ڕادەگرێت، چونکە بڕێک ئاسن لە پێکھاتەکەیدا ھەیە.

– خواردنی ھێلکە لە بەیانسیاندا، جگە لە سوودگەیاندن بە جەستە، سوودی زۆری بۆ جوانبوونی قژ ھەیە.

– تێکەڵکردنی زەردێنەی ھێلکە و زەیتی زەیتوون دەبێتە ھۆی درەوشانەوەی قژ و نەرمبوون و بەھێزبوونی قژ.

ـ سپێنەی ھێلکە قژ درێژ دەکات، بەڵام ئەگەر قژت وشکە بەکاری مەھێنە، چونکە سپێنە ڤژ ڕەق دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌نگ و باسه‌كێ نه‌خۆش لدۆر لیۆنێل مێسی

Lalish Duhok

ئه‌ڤرۆ ڤالانتاينه‌

Lalish Duhok

برینا خۆ نەخورينە

Lalish Duhok