شبكة لالش الاعلامية

تەماتە دژی شێرپەنجێ یە 

تەماتە دژی شێرپەنجێ یە 

رووداو- DPA

بەگوێرەی کۆمەڵەی خۆراکناسانی ئەڵمانی، تەماتە پاکێجێک لە سوودی تێدایە بۆ هەریەکە لە کۆئەندامی بەرگری، دڵ، چاو، قەڵەونەبوون و تەندروستیی خانەکانی جەستە.

تەماتە بڕێکی کەم کالۆری دەدات، چونکە ئاو زیاتر لە 90% ی پێکدەهێنێت، بۆیە هەر 100 گرام لە تەماتە تەنیا 18 کالۆری وزە دەدات، بۆیە خواردنی تەماتە رێگایەکە بۆ دابەزاندنی کێش.

لە تەماتەدا بڕێکی باش لە ڤیتامینەکانی C وA وB1 وB2 وB6 وK، هەروەها کانزاکانی ئاسن و کالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم هەن کە بۆ بەهێزیی کۆئەندامی بەرگری گرنگن. لە تەماتەدا هەروەها ماددەی (بێتاکارۆتین) هەیە کە بۆ تەندروستیی چاوەکان گرنگە.

جگە لەوانە، لە تەماتەدا رەگەزی دژەئۆکسێنی (لایکۆپین) هەیە و ئەو ماددەیەشە رەنگە سوورەکەی پێدەبەخشێت. لایکۆپین رۆڵێکی ئەرێنی دەگێڕێ لە رێکخستنی ئاستی چەورییەکانی خوێن و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن و تەنانەت شێرپەنجەش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشترین چاره‌سه‌رى بۆ نه‌هێلانا كلۆرێ ددانان

Lalish Duhok

7 پێنگاڤ سه‌ر بكه‌ڤى ل ئه‌زموونێن داويا سالێ 

Lalish Duhok

ساڵانە سەدان هەزار كەس ب ئه‌گه‌را زێده‌ كاركرنێ گيانێ خۆ ژ ده‌ست دده‌ن

Lalish Duhok