شبكة لالش الاعلامية

مفايێن خوارنا باجانێ 

مفايێن خوارنا باجانێ 
ZNA – ھەولێر

تەماتە یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکانی زۆربەی خەڵکی بەتایبەتی لە کۆمەڵگەی خۆمان ، تەماتە ئەگەر بە شێوەیەکی رێک و پێک و ھاوسەنگ لە خواردن بەکارھات ئەوا سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ دەبێت .

گرنگترین سوودەکانی تەماتەش بریتین لە :

• پارێزگاری لە تەندروستی دەکات و رێژەیەکی زۆری ئاسنی تێدایە .
• مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە ، چونکە رێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە لەگەڵ دژە ئۆکسید ، ھەروەھا تەماتە رێگری دەکات لە تووشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی قۆلۆن .
• تەماتە گەشە بە تەندروستی دڵ دەدات ، لەبەر ئەوەی تەماتە مادەی ریشالی تێدایە لەگەڵ پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی ئەمانە ھەموو یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی دڵ باشتر کار بکات و خوێنبەرەکان چالاکتر بن .
• تەماتە چارەسەرە بۆ قەبزی ، لەبەر ئەوەی تەماتە دەوڵەمەندە بە ئاو و ریشالەکان ، ئەمەش وا دەکات ریخۆلەکان چالاکتر بن و مرۆڤ لە قەبزی رزگاری بێت .
• تەماتە گەشە بە تەندروستی چاو دەدات ،تەماتە رێژەیەکی زۆر لە مادەکانی لیکۆبین و لۆتین لە خۆ دەگرێت و ئەو مادانەش دژە ئۆکسیدن و سودێکی زۆریان بۆ چاو ھەیە و مرۆڤ دەپارێزن لە تووشبوون بە نەخۆشی ئاوی سپی چاو.
• گەشە بەتەندروستی پێست دەدات . تەماتە ڤیتامین سی تێدایە کە زۆر باشە بۆ دروست کردنی کۆلاجین و پێستیش پێویستی بە کۆلاجینە بۆ گەشەکردن ، ھەروەھا تەماتە رێگری دەکات لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست و سوودێکی زۆریشی بۆ نینۆک ھەیە .
• تەماتە گەشە بە تەندروستی ئافرەتی دوو گیان دەدات ، لەبەر ئەوەی تەماتە مادەی فولات لە خۆ دەگرێت ، ئافرەتی دووگیان سوودێکی زۆر لە خواردنی تەماتە دەبینێت .
• گەشە بە تەندروستی سییەکان دەدات، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی تەماتە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تووشبووانی نەخۆشی رەبوو و ھەروەھا سییەکان دەپارێزێت لە ئەستووربوون .
• تەماتە گەشە بە تەندروستی دەم دەدات ، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بوونی مادەی لیکۆبین لە تەماتە سوودێکی زۆری بۆ پدووی ناو دەم ھەیە و چارەسەرە بۆ ئاوسانی ددانەکان .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

روويێ نوو ێی هەسارا مەریخ دنیا حێبه‌تى كر

Lalish Duhok

پرانیا جاران خێزان سەرەدەریەكا شاش دگەل زارۆكێن نەخۆشیا ئوتیزمێ‌ هەی دكن

Lalish Duhok

دایکی رۆناڵدۆ یانەی داهاتووی کوڕەکەی ئاشکراکرد

Lalish Duhok