شبكة لالش الاعلامية

پەیاما پیرۆزباهیا سەرۆك بارزانی ب هه‌لكه‌فتا سەرێ سالا ئاشووريان

پەیاما پیرۆزباهیا سەرۆك بارزانی ب هه‌لكه‌فتا سەرێ سالا ئاشووريان

باسنيوز:

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری بڵاو كردەوە.

لە پەیامەكەی سەرۆك مەسعود بارزانیدا هاتووە “بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم، ئومێدی ئەوە دەخوازم، سەری ساڵی تازەی ئاشووری بابلی دەستپێكێكی تازە بێت بۆ كۆتاییهاتنی ئەو ئازار و نەهامەتییانە كە لە ئەنجامی هزری توندڕۆیی و تیرۆر بۆ خوشك و برا كریستیانەكانمان هاتووەتە ئاراوە”.

لە بەشێكی تری پەیامەكەدا هاتووە “لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری و هەموو پێكهاتەكانی تری كوردستان دووپات دەكەمەوە كە ئێمە هەموومان لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین و لە مرۆڤبووندا براین و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە و ، پێویستیشە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان پارێزراو بێت و قووڵتر ببێت”.

سەرۆك بارزانی لە كۆتاییشدا نووسیویەتی “هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەكان لە ئاشتی و ئارامی و دوور لە پەتا و نەخۆشیدا بكەنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيرۆ 75مین سالڤه‌گه‌را دامه‌زراندنا پارتی دیموكراتی كوردستانه‌

Lalish Duhok

كه‌شناسى: به‌فر و باران پترى هه‌موو پارێزگه‌هان دێ ل دهۆكێ بارن

Lalish Duhok

هێزێن سووریا دیموکرات ژمارەیەکا گوندان رزگاركرن

Lalish Duhok