ئه‌و چار ره‌نگێن ئاراميێ ب ده‌روونى دبه‌خشن
وشه:
پسپۆڕانی ده‌روونی پێیان وایه، ڕه‌نگه‌كان ده‌توانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ هه‌بێت و هه‌ر ڕه‌نگێك به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ڕه‌نگ تووشی خه‌مۆكیت بكات و هه‌ندێكیشیان ئارامی به ده‌روون ببه‌خشن و دڵخۆشت بكه‌ن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕان ده‌ركه‌وتووه، چوار ڕه‌نگ ده‌روون ئارام ده‌كه‌نه‌وه و دڵخۆشت ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ن:
_ شین: ئه‌م ڕه‌نگه به هێمای ئارامی و میهره‌بانی و ئاشتی ناسراوه، پسپۆڕانیش بۆیان ده‌ركه‌وتووه، بینینی ڕه‌نگی شین ده‌بێته هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن، دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه و لێدانی دڵ هێمن ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به ئارامیی بكه‌یت، بۆیه پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن ڕه‌نگی شین له جلوبه‌رگه‌كان به‌كار بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژه‌كانتان زیاتر به دڵخۆشی و ئارامی به‌سه‌ر ببه‌ن.
_ سه‌وز: له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌وز به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به سروشته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، یه‌كێكه له ڕه‌نگه ئارامه‌كان، پسپۆڕان ده‌ڵێن مێشك هێور ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی دوودڵیی ده‌دات، وا ده‌كات هه‌ست به چالاكی و گه‌شبینی بكه‌یت.
_ په‌مه‌یی: ئه‌م ڕه‌نگه ده‌توانێ خه‌مۆكی و دوودڵیت بۆ دڵخۆشی و هه‌ستكردن به ئارامی بگۆڕێت، زۆر كه‌س كه ڕه‌نگی په‌مه‌یی ده‌بینن، هه‌ست به گه‌شبینی ده‌كه‌ن، چونكه گوڵ و سروشتیان به‌بیر دێته‌وه ئارام ده‌بنه‌وه، پسپۆڕان ده‌ڵێن ئه‌م كاریگه‌رییانه له ڕه‌نگی په‌مه‌یی كاڵدا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
_ سپی: ده‌زانین كه سپی ڕه‌نگی ئاشتییه، هه‌ر كه‌سیش ئه‌و ڕه‌نگه ببینێ، هه‌ست به ئاشتی و سه‌لامه‌تی ده‌كات، ئه‌م ڕه‌نگه وا ده‌كات هه‌ستی ئه‌رێنی له ناخت‌دا زیاد بێت و هه‌ست به ئارامی بكه‌یت، زۆر كه‌سیش ده‌ڵێن به بینینی ئه‌م ڕه‌نگه هه‌ست ده‌كه‌ین سپی ڕه‌نگی ده‌ستپێكێكی نوێیه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
