شبكة لالش الاعلامية

تەمەن 11 سال و كێشا وێ پێنج كیلۆ و بلنديا وێ 60 سانتیمەترە

تەمەن 11 سال و كێشا وێ پێنج كیلۆ و بلنديا وێ 60 سانتیمەترە

وشه‌:

منداڵێك لە میسر لە دایك بووە، بە بچووكترین منداڵ لەو وڵاتە و لە دنیادا هەژمار دەكرێت، تەمەنی گەیشتووەتە 11 ساڵ، كەچی كێشی تەنیا پێنج كیلۆگرامە، باوكیشی دەڵێ منداڵەكەی لەڕووی عەقڵ و جووڵەوە ئاساییە و تەنیا جەستەی گەشە ناكات.

پێگەی “عەرەبیە” كە هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، وێڕای ئەوەی منداڵەكە كە ناوی “جودی”یە و تەمەنی گەیشتووەتە 11 ساڵ و كێشیشی پێنج كیلۆگرامە، باڵایشی 60 سانتیمەتری تێپەڕ نەكردووە، باوكیشی بۆ پێگەكە قسەی كردووە و باس لە دۆخی منداڵەكەی دەكاتە كە كچێكی قشتیلەیە.

باوكی منداڵەكە كە ناوی عەمرو مەحموودە، بۆ پێگەكە گوتوویەتی كە كچەكەی جودی لە دایك بووە، كێشی تەنیا نیو كیلۆگرام بووە، بۆیە بەردەوام بۆ پشكنین بۆ لای پزیشكیان بردووە و پزیشكانیش پێیان گوتوون ئەوكاتەی دایكی دووگیان بووە، تووشی نەخۆشی بووە، بۆیە كاریگەریی لەسەر منداڵەكەی بووە. لەكاتێكدا لەكاتی دووگیانیی هاوسەرەكەی تووشی هیچ نەخۆشییەك نەبووە.

كێشەكەی هەر ئەوەیە كە جەستەی گەشە ناكات.

زیاتر گوتوویەتی بەوەش نەوەستاوین و تا ئێستەیش سەردانی پزیشك دەكەین، وێڕای ئەوەی كچەكەی دۆخی عەقڵی زۆرباشە و ئێستە لە قوتابخانە گەیشتووەتە پۆلی سێی بنەڕەتی، كێشەكەی هەر ئەوەیە كە جەستەی گەشە ناكات.

لەبارەی هەڵسوكەوتی جودی لەگەڵ دەوروبەری باوكی دەڵێ، هەر كەسێك ئەگەر بۆ یەك جار بیبینێ و بیدوێنێ، یەكسەر خۆشی دەوێت، چونكە منداڵێكی قسەخۆشە و هەمیشە خەندە لە رووخساریەوە دیارە. هاوكات سێ برای هەیە ئەوان ئاسایین و ئەو كێشەیەیان نییە كە جودی تووشی بووە.

دواتریش باوكی جودی گوتوویەتی، چونكە دۆخی بەو شێوەیەیە، بەردەوام رۆژنامەوانان دێنە سەردانی و وێنە و دۆخەكەی لە میدیاكاندا بڵاو دەكەنەوە، خەڵكێكی زۆریش هەر بۆ خۆشەویستی و سۆز سەردانمان دەكەن و وێنەی لەگەڵ دەگرن. زۆرجاریش بە بچووكترین منداڵ لە دنیاندا ناوی دەبەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خوریانا لاشی ئاریشەیێن دەروونی ل دووڤ خوە دھێلیت

Lalish Duhok

پشتئێش به‌ره‌ف زارۆكان دئێت

Lalish Duhok

ئه‌و چیه‌ مرۆڤی زوو پیر دكه‌ت؟

Lalish Duhok