شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ بەلجیکا کۆمكوژيا ئێزدیان ب جینۆساید ناساند

پەرلەمانێ بەلجیکا کۆمكوژيا ئێزدیان ب جینۆساید ناساند
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیی بە جینۆساید ناساند و لە کۆی 150 پەرلەمانتار 139یان دەنگیان بە بەڵێ داوە، هیچ پەرلەمانتارێکیش بە نەخێر دەنگی نەداوە و دەنگی بەتاڵیشی تێدا نەبووە.

پرۆکە بڕیارەکە لەلایەن جۆرج داڵەمان، پەرلەمانتاری کریستیان دیموکرات پێشنیاز کرابوو، پێشتریش لە 30ی حوزەیران لە کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمان پەسندکراوە.

ئێوارە رۆژی چوارشەممە 14-07-2021 پرۆژەکە لە دانیشتنی پەرلەمانی بەلجیکا خرایەڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە کرا، سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی بەلجیکا پشتگیرییان بۆ بڕیارەکە دەربڕی.

لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا لە کۆی 150 پەرلەمانتار، 139 پەرلەمانتاریان ئامادە بوون و سەرجەمیان بە بەڵێ دەنگیان بە پرۆژە پێشنیازکراوەکە دا، هیچ پەرلەمانتارێکیش لە دژی پرۆژەکە دەنگی نەدا و دەنگی بەتاڵیشی تێدا نەبوو.

پارتە جیاوازەکانی بەلجیکا لەسەر پرسی کۆمەڵکوژیی ئیزدییەکان کۆدەنگن، بەڵام لەبارەی گەڕاندنەوەی هاوژین و منداڵانی چەکدارانی داعشی بەلجیکا بۆچوونی جیاوازیان هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 06-07-2021 پەرلەمانی هۆڵەندا بە فەرمی “تاوانەکانی داعش”ی لە دژی ئێزدییەکان لە باشووری کوردستان بە جینۆساید ناساند. پێشنیازی پرۆژە بڕیارەکە لەلایەن ئانە کاوک، پەرلەمانتاری کریستیان دیموکرات پێشکێشی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرابوو.

پێشتریش هەریەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش بڕیاری هاوشێوەیان دابوو. ئێستاش لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا پرۆژەی هاوشێوە ئامادەکراون و بڕیاروایە گەنگەشە بکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش:راپرسیا كوردستانێ بۆ سەرخوەبوونێ ..پێنگاڤەكە ئازایە وگەلەك ماینە چاڤەرێ

Lalish Duhok

ئێزدى داخواز دكن پەكەكە شنگالێ چۆل بكت

Lalish Duhok

کۆمکوژیێن گرعزێر و سیبا شێخدر و کۆچۆ ل شاریا هاتنە لبیرئانین

Lalish Duhok