شبكة لالش الاعلامية

په‌ياما نێچيرڤان بارزانى ل يادا جينۆسايدا شنگالێ دا

په‌ياما نێچيرڤان بارزانى ل يادا جينۆسايدا شنگالێ دا

K24 – هه‌ولێر:

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، له‌ يادى پڕ به‌ئازارى حه‌وت ساڵه‌ى كۆمه‌ڵكوژيى شه‌نگال و ده‌وروبه‌ريدا، به‌ شكۆوه‌ قوربانييانى خوشك و برايانى ئێزديمان به‌بيرده‌هێنينه‌وه‌ و سه‌رى رێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌وان هه‌رگيز له‌ بيرى ئێمه‌ و گه‌لى كوردستان و مرۆڤايه‌تى ناچنه‌وه‌. هاوسۆزى و هاوخه‌ميمان له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاريان و هه‌موو پشتيوانييه‌كمان بۆ ئه‌وان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌ یادی كاره‌ساتى شه‌نگال:

له‌ يادى پڕ به‌ئازارى حه‌وت ساڵه‌ى كۆمه‌ڵكوژيى شه‌نگال و ده‌وروبه‌ريدا، به‌ شكۆوه‌ قوربانييانى خوشك و برايانى ئێزديمان به‌بيرده‌هێنينه‌وه‌ و سه‌رى رێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين. ئه‌وان هه‌رگيز له‌ بيرى ئێمه‌ و گه‌لى كوردستان و مرۆڤايه‌تى ناچنه‌وه‌. هاوسۆزى و هاوخه‌ميمان له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاريان و هه‌موو پشتيوانييه‌كمان بۆ ئه‌وان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌.

دواى حه‌وت ساڵ هێشتا ئێمه‌ و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌ شۆكى ئه‌و دڕه‌نده‌يى و تاوانكارييه‌ى تيرۆرستانى داعشداين، به‌ڵام خوشك و برايانى ئێزدى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عيراق چاوه‌ڕوانييان له‌ هه‌موومان هه‌يه‌‌ و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ينه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر و پێداويستييه‌كانيان دابين بكه‌ين، تا بتوانن به‌ پشتگيرى و هاوكاريى هه‌موو لايه‌كمان بۆ تيمارى برينه‌كانيان، بۆ ئاشته‌وايى، به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر و ژيانێكى ئارام، هه‌نگاوى كرده‌يى بنێن.

ده‌بێ له‌ڕووى سياسى و ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تدارى و كارگێڕى و ياسايى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى و هاوبه‌شيى راسته‌قينه‌ى ئێزدييان و ته‌واوى پێكهاته‌كان فراوانتر و كاراتر بكرێت. كارى هاوبه‌شى زياتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى رفێنراوانى ئێزدى رزگار بكرێن و چاره‌نووسى ونبووانيان ئاشكرا و يه‌كلايى بكرێته‌وه‌. ئاسايش و ئارامى سه‌قامگير بێت و ناوچه‌كانيان پارێزراو بن و ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ سه‌رفرازى بگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌ هه‌مووشيان گرنگتر هه‌موومان هاوكار بين تا بڕوا و متمانه‌يان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.

پێكهاته‌ى ئێزدى، كه‌ هه‌زاران ساڵه‌ بنه‌مايه‌كى پته‌وى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردنن، دواى هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى له‌ مێژوودا به‌سه‌ريان هاتوون، گيان و سه‌ر و ماڵيان داوه‌، به‌ڵام هه‌رگيز بڕوا و ئايينيان له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ و به‌ خۆڕاگرى ماونه‌ته‌وه‌، دڵنياين به‌ خواست و ئيراده‌ى به‌هێزيان ئه‌م برينه‌شيان ساڕێژده‌بێت، به‌ڵام ئه‌ركى ئێمه‌ و ته‌واوى مرۆڤايه‌تييه‌ كه‌ دڵنيايى و متمانه‌يان بده‌ينێ و له‌سه‌ر ئاستى جيهان كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساتى شه‌نگال و ئێزدييان به‌ جينۆسايد بناسرێت.

هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ پێشوازى و ده‌ستخۆشى له‌ هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دوايييه‌ له‌ عێراق و له‌ په‌رله‌مانى به‌لجيكا و هۆله‌ندا و ئه‌وانه‌ى پێشتريش ده‌كه‌ين و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و يوونيتاد و هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى له‌ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى به‌رده‌وام ده‌بين. كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى تاوانكارانى داعش به‌ سزاى ياسايى بگه‌ن و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ ببێت.

هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ داواكاريى به‌پارێزگابوونى شه‌نگال دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ و بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و پارێزگاى مووسڵ كار ده‌كه‌ين. داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين به‌پێى ياساى رزگاربووانى ئێزدى كه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندى كردووه‌، قه‌ره‌بووى قوربانييان و خێزان و كه‌سوكاريان بكاته‌وه‌.

له‌م ياده‌دا دروود و سڵاو له‌ گيانى ته‌واوى قوربانييان، دروود و سڵاو له‌ گيانى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان كه‌ به‌ سه‌ركردايه‌تى و سه‌رپه‌رشتيى راسته‌وخۆى سه‌رۆك بارزانى بۆ رزگاركردنى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى گيانيان به‌خشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

3/8/2021

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کوردێن ئێزدی داخواز دکن دگەل پلانا ئازادکرنا تەلەعفەر پلانا رزگارکرنا گرتييان ژی بێتە دانان

Lalish Duhok

ئۆلداره‌كێ ئێزدى كه‌لوپه‌لێن كه‌له‌پۆرى دناڤ مالا خۆدا پاراستینه‌

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش بەریكانەكا رەوشەنبیری بۆ پشتەڤانیكرنا ریفراندۆمێ‌ سازكر

Lalish Duhok