ئۆدی ترومبێلا خۆ يا كاره‌بایی دگه‌هينته ئاسته‌كێ خه‌یالی
وشه:
كۆمپانیای ئۆدی ڕای گه‌یاند، كار له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی ده‌كات كه له ڕووی دیزاینه‌وه ته‌واو له هه‌ر مۆدێلێك و هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی جیاوازه، به‌شێوه‌یه‌ك ئۆدی خۆی ده‌ڵێ، ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ك ژوورێكی دانیشتنی فراوانه.
ماڵپه‌ڕی ”caranddriver” ئاشكرای كردووه كه كۆمپانیای ئۆدی بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو، ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی جۆری ”Grandsphere” ”گراندسفیر” ده‌خاته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه ته‌واو له هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تر جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج له‌م به‌رهه‌مه‌دا، گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یه‌تی كه كۆمپانیاكه خۆی ناوه‌كه‌ی به ژوورێكی دانیشتنی فراوان وه‌سف كردووه.
ئۆدی خۆی دەڵێ، ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە وەک ژوورێکی دانیشتنی فراوانە
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، ئۆتۆمبێله‌كه سیستمی خۆلێخوڕینی هه‌یه به هێزی 711 ئه‌سپ كه به كه‌متر له چوار چركه له سفره‌وه ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، له‌گه‌ڵ پاترییه‌ك كه هێزی 270 كیلۆواتی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، تا ئێسته نرخه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ربه گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات، تا ساڵی 1969 كه له‌وكاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات، ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
