شبكة لالش الاعلامية

    د.محمد خدر مولود: ب توندى گوتارا كه‌ربوكينێ ل دژى ئێزديان شه‌رمه‌زار دكه‌م

تۆرا لالش

بە تووندی گوتاری ڕق وکینە لە دژی ئێزدی و ئێزیدیاتی

پرۆتستۆ و شەرمەزار دەکەم …

ناوەندەکانی ئەکادیمی و یەکێتیی و سەندیکا و رێکخراوە جەماوەری پیشەییەکان

بێ دەنگ مەبن ..

 

د.محمد خدرمولود

ماوەی چەند رۆژێکە،لەو دیوی سنوورەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە لە گوندێکی سنووری شاری بانەوە،گوتاری ڕق و کینە لەبەرامبەر ئێزیدیان سەریهەڵدا. گوتاری مینبەری ئەو مزگەوتەی مەلا رامی ساڵح زادە،ئاشکراو بوێر و ڕاوشکاوانەبوو بەدەرلە هەموو پرنسیپێکی ئایینی و مرۆیی بە پەنجە راوەشاندن و زۆربێ منەتانە بە تووندی تیژی دژی ئاینی ئێزدی و ئێزدیاتی جنێوی داوهەڕوگیڤی ڕەشەکوژی کرد.

ئەو جۆرە گوتارە ژەهرڕژێنە، پڕلە کەرب وکینەیە، بەهۆی هەرکەس و لەژێر هەرناوێکی مەلای ئایینی بێ، لەدەرەوەی  هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەست و مەرامی شاراوە ئاراستەی  ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکرێ لە پێناو تێکدانی شیرازەی پێکەوە ژیانی ئایینی وتەبایی وژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردستان بەگشتی وکۆمەڵگەی ئێزیدیاتی بەتایبەتی.

ئەم گوتارە پڕ کەڕب و کینەیە، لەکاتێکدایە ئەم ساڵیش لە رۆژی 3-8-2026 حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستی بەرزی نێو دەوڵەتیدا سەرفرازانە یادی 12 دوازدە ساڵەی رزگارکردنی شنگالی لەدەستی تیرۆرستانی داعش کردوە. وەک  ساڵانەش هەرحکومەتی هەرێمی کوردستان-لە کابینەی هەشتەوە تا کابینەی نۆیەم  بەهەموو شێوازێکی مرۆیی وکوردانە هاریکاری لێقەوماوانی رزگاربوانی دەستی جینۆسایدی 2014ی ئێزیدیان دەکات و هەردەم لەهەوڵی سارێژکردنی شوێنەواری ئەو زوڵم و ستەمە نامرۆڤانە و وەحشیگەریانەدایە کە دەرحەق خاک و نیشتمان و مرۆڤی ئێزیدیان کراو تەواوی پێکهاتەی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئاینی لە هەرێمی کوردستاندا پاڵپشتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دابوون و دژی ڕەشبگیری و ڕەشە کوژی 2014  ئێزیدیان، لەسەنگەر و لە نێو شار و نێو کەمپەکاندا.

 هەڵبژاردن و بەرگری کردن ژیانی مانەوە و سەرکەوتن و سەرفرازی لەگەڵ خوشک وبرایانی ئێزیدی و سەرکەوتن و ئایندەی گەشی پێکەوە ژیان و گەشانەوەی بیر و هزری ئاینی و مرۆڤایەتی پێ  بەرز و پیرۆزکرا، لە کاتێکدا تەواوی ناوەندەکانی نێو دەوڵەتی و رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەختەوەر و سەرسامی کەلتووری پێکەوەژیانی هاوبەشی فرە ئایین و نەتەوەین لە باشوورو هەرێمی کوردستاندا، لە نێو نەتەوەکانی دیکە بە کردار سەلمێنراوە بەرگەی پێکەوە ژیانی فرەیی ناگرن و دیموکراتیەت و ئاشتی وەک دوو چەمکی بەرژەوەندیخوازی خۆیان سەیر دەکەن.

ئاراستە کردنی ئەم جۆرە گوتارانە، جگە لەوەی هەوڵدانێکی نەزۆکە بۆ تێكدانی یەکگرتوویی ریزەکانی  پێکهاتەی کۆمەڵگای کوردستانی و ژیانی ئاشتی و ئازادی  و تەبایی ئاینی لەهەرێمی کوردستان و نانەوەی ئاژاوە و چاندنی ترس و تۆقاندن و زەمینە خۆشکردن بۆ سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و تۆقاندن.

بەگشتی ئەرکێکی نیشتمانی و مێژووییە دەبێ  لە ئاست ئەم گوتارە دوژمنکارە پڕ لە ژەهرە تۆقێنەرە نامرۆڤانەیەی دوور لە هەموو پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ دا، ناوەندەکانی ئەکادیمی کوردستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و یەکێتیی نووسەرانی کورد بە لقەکانییەوە و سەندیکانی رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و تەواوی رێکخراوەکانی پیشەیی و جەماوەری، بێنە دەنگ و دەستووبردی لێ بکەن و بەم ئاراستانە کاری لەسەر بکەن:

1- بەتووندی پرۆتستۆ و شەرمەزاری بکەن.

2- کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکوومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق  لەوە ئاگادار بکەنەوە کەوا” فابریقەی ڕق و کینە و ناوزراندن و چەواشەکاری دژی ئێزیدی و ئێزیدیان و ئێزیدیاتی”کەوتۆتەوە کاروبە ئاراستەی زەمینە خۆشکردن بۆ تیرۆر و تۆقاندندن هەنگاو دەنێ.

3- داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەناڵە دبلۆماسییەکانی بکرێت، یاسایەک گەڵاڵە بکرێ، تا هەرێمی کوردستان خاوەنی یاسایەک بێ بۆ پاراستنی تەواوی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان.

هەولێر 11\8\2026

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێمێ پیرۆزباهيێ ل میرێ ئێزدیان دكت 

Lalish Duhok

هۆلا باعه‌درێ و ئاڤاهييێ بنگه‌هێ لالش دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن

karwanhaji

شێخ مه‌شعه‌ل خدر:پشتى جینۆسایدا شنگالێ 600 كچێن دێ يێن ئێزدی هاتينه‌ گرتن

Lalish Duhok