شنگال.. پشتى نەمانا داعش ژى لژنێن پزیشکی ل وى باژێرى دێ مينن
باسنيوز:
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، ئاماژە بەوە دەدات کە دوای نەمانی تیرۆریستانی داعشیش، تیمی تەندروستیی دھۆک، دەمێننەوە و لە خزمەت بەردەوام دەبن.
د. نزار عیسمەت تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “بنکەی تەندروستیی چیای شنگال، نموونەی بەرخودان و خزمەتی تەندروستییە، ئەو بنکەیە ھەر دەمێنێت و لەگەڵ تیمی تەندروستیی شنگال لە کارەکانی بەردەوام دەبێت، ئەمەش سەرەڕای بەشە دەرمانی شاری دھۆک، کە ئێستا بە رێژەی 15%مان پێدەگات”.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو کاتەی کارەساتی شنگال لە 3/8/2014 روویدا، ئەو تیمەی ئێمە بۆ خزمەتی ھاووڵاتییانی ئێمە چوون، ئێستاش لە خزمەتی ئاوارە و خەڵکی ئەو ناوچەیە بەردەوامن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
