شبكة لالش الاعلامية

سێ ژن و کچێن کوردی ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن

سێ ژن و کچێن کوردی ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن
باسنيوز:

سێ ژن و کچی کوردی ئێزدی رفێندراو لەلایەن چەکدارانی رێکخزراوی تیرۆریستی داعش، رزگار کراونەتەوە.

حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی کچ و منداڵە کوردە ئێزدییە رفێندراوەکان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 28/8/2017، ژن و کچێکی تەمەن 40 و 19 ساڵیی خەڵکی گوندی کۆجۆ و کچێکی تەمەن 14 ساڵیی خەڵکی گوندی تەل عەزیز، رزگار کراونەتەوە.

هەروەک حوسێن قائیدی رایگەیاند، ئەو کچ و ژنانە لە شارۆچکەی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا بە هاوکاریی خێرخوازان، رزگار کراونەتەوە.

دوای هێڕش و داگیرکاریی داعش، چەکدارانی داعش سەدان ژن و کچی کوردی ئێزدییان لە شاری شنگال رفاند.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، نزیکەی نیوەی خاکی عێراق، (شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار) لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاگر بەربوو شەش کەرەڤانان

Lalish Duhok

تيمه‌كا ڤه‌كۆلینێ لسه‌ر تاوانێن تیرۆرستێن داعش هاته‌ پێك ئینان

Lalish Duhok

“به‌رسڤا جڤاكێ نێڤ دەولەتی بۆ قوربانیا مه‌زنا ئێزدیان تەنها سۆز بوويه‌”

Lalish Duhok