شبكة لالش الاعلامية

ب بریارا عەبادى ئەرەبێن شنگال، رەبیعە و زووممار ڤه‌گه‌ريانه‌ ده‌ڤه‌رێن خۆ ڤه‌

ب بریارا عەبادى ئەرەبێن شنگال، رەبیعە و زووممار ڤه‌گه‌ريانو ده‌ڤه‌رێن خۆڤه‌ 

رووداو – دهۆک

بە بڕیارى حەیدەر عەبادى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، 55 خێزانى عەرەب لە هۆزى جحێش گەڕانەوە گوندى گولات لە نزیک مەزارگەى شەرفەدین، بەڵام کوردانی ئێزدی لە گەڕانەوەیان ناڕازین و هۆشداری دەدەن لە ئەگەری دروستبوونی رووداوی کۆمەڵایەتی.
قاسم شەشۆ، فەرماندەى پێشمەرگە لە شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “چەند بەرپرسێکى سوپاى عێراق هاتبوونە لای ئێمە و داویان کرد ئەو عەرەبانە بگەڕێنەوە، ئێمەش پێمان گوتن: ئەگەر بگەڕێنەوە کێشەى کۆمەڵایەتى لەنێوان ئێزدییەکان و ئەواندا دروست دەبێت، کەچی ئەمڕۆ 55 خێزان بە پاڵپشتی هێزێکى زۆرى عێراقى گەڕانەوە گوندى گولات لە رۆژهەڵاتى ناحیەى سنوونێ و نزیک شەرفەدین”.

شەشۆ هۆشداری لەبارەی هاتنەوەى ئەو خێزانە عەرەبانە دەدات و دەڵێ لەکاتى رزگارکردنی شنگال بەدەیان پێشمەرگە بەهۆی ئەو شەڕانەوە شەهید بوون، “بەڵام دانیشتووانی ئەو گوندانە بوون، کە کچ و ژنى ئێمەیان رفاندبوون، ئێستاش بگەڕێنەوە لای ئێمە، ئێزدییەکان خۆیان رازی نابن و کێشەى کۆمەڵایەتى دروست دەبێت”.

هاوکات خودێدا چوکێ، فەرماندەى حەشدى شەعبى و بەڕێوەبەرى ناحیەى سنوونێ لەوبارەیەوە بە رووداوی راگەیاند “ئەو خێزانانە بە بێ ئاگادارى ئێمە هاتوونەتەوە، بەڵام پێش رۆژێک بڕیارێک هاتووە، کە حەیدەر عەبادى خۆى بڕیاری داوە عەرەبەکانی شنگال، رەبیعە و زووممار بگەڕێنەوە ناوچەکانى خۆیان”.

خودێدا باسى مەترسیی هاتنى ئەو خێزانانە دەکات و دەڵێ لەکاتى رزگارکردنى شنگالدا لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگە و خۆبەخشانى ئێزدى، گوندى گولات کە ئەو عەرەبانە بۆی دەگەڕێنەوە، ئەو شوێنە بوو، کە زیاتر لە هەموو شوێنێکی دیکە بەرگرى تێدا کرا، هەر ئەو خەڵکەن ئێستا دەگەڕێنەوە “ئێستا، بڕیارەکە دراوە، بە دڵى ئێزدیان بێت یان نا، هەر دەگەڕێنەوە، ئەمەش مەترسیە بۆ دروستبوونی کێشە لە ناوچەکەدا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێشانگەهەكا شێوەكاری و قارەمانیەكا تەپاپێ‌ ل كەمپا شێخان هاتن ڤەكرن

Lalish Duhok

پێشمەرگەیێ شۆرەشا گولانێ خەیری مشكو یسێ‌:ل داستانا دێرەلۆكێ‌ هەشت شەڤ و رۆژان ئەو دەڤەر ددەستێن پێشمەرگەی دا بوو

Lalish Duhok

دەست ب ئاڤاکرنا مەزارگه‌هێ “عەبدێ ڕەش” هاتە کرن

Lalish Duhok