شبكة لالش الاعلامية

فەیسبووك ب گهۆرينه‌كێ بكارهێنەران بێزار دكت

فەیسبووك ب گهۆرينه‌كێ بكارهێنەران بێزار دكت
باسنيوز:

كۆمپانیای تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك گۆڕانكارییەكی لە ئەپڵیكەیشنی نامەبەر (ماسنجەر)ی خۆیدا ئەنجام داوە، بەم هۆیەوە لەمەودوا ریكلامی ڤیدیۆیی لەخۆڕا دەخاتەڕوو، بەمەش چاوەڕوان دەكرێ بەكارهێنەرانی تۆڕەكە بێزار بكات.

ماڵپەڕی “fonearena”ی هیندی بڵاوی كردەوە نزیكەی پێش ساڵێك فەیسبووك دەستی بەبڵاوكردنەوەی ریكلام كردووە لەنێو نامەبەری فەیسبووكدا، بەڵام هیچ یەك لە ریكلامەكان ڤیدیۆیی نەبوون، لە كاتێكدا ریكلامی ڤیدیۆیی نرخی گرانترە، واتە لەمەودوا فەیسبووك قازانجی زەبەلاحتر لە نامەبەرەكەی دەكات، لە بەرانبەریشدا بەكارهێنەرانی بێزار دەكات.

لەمبارەیەوە ستیڤانۆس لۆكاكۆس سەرۆكی بەشی ریكلامەكان لە ئەپڵیكەیشنی نامەبەری فەیسبووكدا رایگەیاندووە “كۆمپانیاكەمان دەزانێ كە ئەم ریكلامە ڤیدیۆییانە رەنگە جێی خۆشحاڵی هەندێك لە بەكارهێنەران نەبێ، بۆیە چاودێری رەفتار و پەرچەكرداری بەكارهێنەران دەكەین، داخۆ ئەم ریكلامانە كاریگەری خراپی دەبێت یان نا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌رێ فه‌یسبووك سیخوريێ بسه‌ر بكارهێنه‌ران دكت؟

Lalish Duhok

تەلەگرام ل ئيرانێ دئێته‌ قەدەغەكرن

Lalish Duhok

پیلانه‌كا ئه‌پڵ ل دژی بكارهێنه‌رێن ئایفۆنێ ئاشكه‌را دبت

Lalish Duhok