سوپايێ عێراقێ گه‌هشته ده‌و
روبه‌رێن شه‌رگات
K24 – هه‌ولێر:
هێزه عێراقییه‌كان له باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دوو گوند كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌گه‌نه ده‌وروبه‌ری قه‌زای شڕگات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی عێراقی ڕایگه‌یاند” له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌كانی باكوری تكریت، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقی،توانیویانه دوو گوند له باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار بكه‌ن و له قه‌زای شڕگات نزیك ببنه‌وه و بگه‌نه ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه.
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو گوندی (ئه‌لبو عمێره) و (عه‌ین ئه‌لبه‌یزا) له‌لایه‌ن چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی و فیرقه‌ی نۆی زرێپۆشه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
دوای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و دوو گونده ئێستا هێزه‌كانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته نزیك كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون له ده‌وروبه‌ری قه‌زای شڕگات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ڕایگه‌یاند،ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ڕزگاركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له باكوری تكریت و باشوری موسڵ ده‌ستپێكردووه كه له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داشدان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
