شبكة لالش الاعلامية

كه‌ركووكی:پێشمه‌رگه‌ى هێرشه‌كا داعشێ تێكشكاند

كه‌ركووكی:پێشمه‌رگه‌ى هێرشه‌كا داعشێ تێكشكاند ImageThumb

كه‌ركووك-KDP.info-

به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك رایگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ، هێرشیان بۆسه‌ر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی پشتی سەخەرە ده‌ستپێكرد، به‌ڵام شكان و پاشه‌كشه‌شیان پێ كرا.

(د. كه‌مال كه‌ركووكی) به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: “سه‌عات (1،30) بەره‌ بەیانی ئه‌مرۆ تیرۆریستانی داعش هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە سەربەرزەکانی سریەی (4)–ی فەوجی (4)–ی لیوای (11) یازدەی قارەمان لە بەرزاییەکانی پشتی سەخەرە لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك ده‌ستپێكرد و پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای (11)ش مەردانە لێیان هاتنە دەست و ئاگر بارانیان کردن.

(كه‌ركووكی) گوتیشی: “تیرۆریستانی داعش بەتەواوی توشی تێكشکان هاتن و له‌و شكانه‌شیاندا کوژراو و برینداریان هەیه‌ و ئێستا له‌به‌رده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دان و، هەڵاتوەکانیشیان لەپاش خۆیان چەك و شریتی بیکیسی و ژمارەیەك شاجوری کڵاشینکۆفیان لێ بەجێ ماوه‌.

به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك ده‌شڵێت، سوپاس بۆ یەزدان پێشمەرگە سەربەرزەکان سەلامەتن و تەنیا یەك پێشمەرگەی سەربەرز بە سوکی بریندار بوو و برینەکەشی سەلامەتە و تا ئێستاش لە سەنگەردایه‌ لەگەڵ برا پێشمه‌رگه‌كانی و ئامادە نەبوو شوێنەکەی بەجێ بهێڵێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دارایی دەربارەی دەواما رۆژانەيا فەرمانبەران بریارێ دده‌ت

Lalish Duhok

بارزانی: دەھـ سالێن دانوستاندنان باشترن ژ ئێک دەمژمێرا شەری

Lalish Duhok

دیلۆن: چوونا ھێزێن ئەمریکی بۆ کەرکووکێ رێگرتنە ل دوبەرەکییان

Lalish Duhok