رێكخراوا نێڤ دهولهتيا مافێ مرۆڤى ره‌خنێ ل به‌غدا دگرت 
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ Human rights watch ره‌خنه له بێ ده‌نگی به‌غدا به‌رامبه‌ر به پێشڵكارییه‌كانی فه‌لوجه ده‌گرێت كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ناداته‌وه.
هیومه‌ن رایتس وۆچ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌رپرسانی عێراقی هێشتا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نه‌داوه ده‌رباره‌ی ئه‌نجام و سروشتی لێكۆڵینه‌وه و هه‌نگاوه‌كانی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی تاوان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی فه‌لوجه، كه له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو پێشكه‌ش به به‌رپرسانی به‌غدا كرابوو.
هیومه‌ن رایتس وۆچ به ره‌خنه‌گرتن له خۆپارێزی به‌غدا به‌رامبه‌ر وه‌ڵامنه‌دانه‌وه به پرسیاره‌كانی داوا ده‌كات شه‌فافییه‌تی زیاتر له خۆی پیشان بدات و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی جیدی بكات سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی كه پێشكه‌ش كراوه و تایبه‌تن به پێشڵكاری مه‌ترسیدار له لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵ له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فه‌لوجه كه تۆمه‌تبارن به كوشتن و بێ سه‌روشوێنكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی له رۆژی چواری مانگی حوزه‌یران راگه‌یاند ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به پێشڵكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌لوجه كردووه. پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژێكیش، ده‌ستگیركردنی هه‌ندێ كه‌س به تومه‌تی تێوه‌گلان به پێشڵكردنی مافی مرۆڤ راگه‌یه‌نرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
