شبكة لالش الاعلامية

ل ئەمریکا 11 پۆلیس هاتنه‌ كوشتن و برينداركرن

ل ئەمریکا 11 پۆلیس هاتنه‌ كوشتن و برينداركرن 228429Image1

رووداو- واشنتن

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لە دالاس، تەقە لە پۆلیس دەکرێت و بەهۆیەوە 4 ئەفسەری پۆلیس کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

رۆژی پێنجشەممە 7-7-2016 دوای کوژرانی دوو کەسی رەش پێست لە ویلایەتەکانی مینیسۆتا و لویزیانا، خۆپیشاندانی سەرتاسەری خەڵکی رەشپێست لە زۆربەی شارەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 8-7-2016 لە شاری دالاسیش کە خۆپیشاندان تێیدا بەڕێوەچوو، دووکەس تەقە لە پۆلیس دەکەن و 4 ئەفسەری پۆلیس دەکوژن و حەوتی دیکەش بریندار دەکەن. ئەو دوو کەسە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس دەکەن کە 11 کەسی تێدابووە، بەگوێرەی لێدوانی پۆلیسی دالاس، ئەو تەقەکەرانە لە نێو باڵەخانەیەکەوە نیشانەیان لە ئۆتۆمبێلی پۆلیس کردووە و پێکاویانن.

پۆلیسی ئەو شارە رایگەیاند، کە یەکێک لەو کەسانە دەستگیرکراوە و ئەوەی دیکەش دوای ئەوەی پۆلیس وێنەکەی بڵاو دەکاتەوە، خۆی رادەستکردووە.

فینلاندۆ کاستیلی کە گەنجێکی رەش پێست بوو، رۆژی چوارشەممە لە ترافیکێک لە ویلایەتی مینیسۆتا کوژرا، هەروەها رۆژی سێشەممەش ئەلتۆن ستێرلینگ، لە ویلایەتی لویزیانا لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا .

لە یەکەمین کاردانەوەشدا دوای کوژرانی ئەو دوو کەسە رەشپێستە، شەوی پێنجشەممە 7-7-2016 باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گوتارێکیدا رایگەیاند” لەچەند ساڵی رابردوودا ئەفریقییە ئەمریکییەکان لەسەدا سی زیاتر رووبەڕووی راپێچی پۆلیس بوونەتەوە، هەروەها رێژەی ئەوانەشی کە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەیان لێکراوە دوو هێندەی سپی پێستەکانە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رووسیا: ب سەدان کەس ل عەفرینێ ھاتینە کوشتن

Lalish Duhok

حوكمه‌تا هه‌رێمێ به‌رهه‌ڤيا خوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركرنا بريندارێن خوه‌نيشادانێن عيراقێ دياركر

Lalish Duhok

سیسته‌مێ ته‌كسى متر دێ ل هه‌رێما كوردستانێ كه‌ڤیته‌ كارى

Lalish Duhok