شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پێشمەرگەى دامەزراندنا بنگه‌هێ سەربازيێ ئەمریكا ل هەولێرێ رەت دكت

وەزارەتا پێشمەرگەى دامەزراندنا بنگه‌هێ سەربازيێ ئەمریكا ل هەولێرێ رەت دكت231642Image1

رووداو – ھەولێر

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە ھیچ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە ھەرێمی کوردستان دابمەزرێندرێت.

چەند ئاژانسێکی ھەواڵی بڵاویانکردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پلانی دامەزراندنی پێنج بنکەی سەربازیی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە بۆ یەکلایکردنەوەی شەڕی داعش. بەڵام ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە.

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند ” ھیچ بڕیار و پلانێک بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەمریکی و وڵاتانی دیکەی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستاندا نییە، ئەو زانیارییانەی بڵاویش دەکرێنەوە راست نین”.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەو ژوورە ھاوبەشەی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان كرد، کە فڕۆکە جەنگییەکان لەگەڵ ھێزی پیادەی پێشمەرگە بۆ لێدانی بنکە و بارەگانی داعش بەکاریدەھێنن و رایگەیاند “ئەو ژورە ئۆپەراسیۆنە ھەر لە سەرەتای شەڕی داعش و گەیشتنی یارمەتییە سەربازییەکان بۆ ھەرێمی کوردستان دروستکراوە و تازە نییە”.

لەبارەی ھاتنی ژمارەیەک راوێژکار بۆ مەشق و راھێنانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی دیکە بۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، جەبار یاوەر گوتی “ژمارەی راوێژکارەکان دیاریکراو نین، بەو پێییە زوو زوو ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت”.

پێشتر سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئاشکرای کردبوو، بەغدا و واشنتن رێککەوتوون کە ژمارەی راوێژکارانی سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سێ‌ ھەزار راوێژکار تێپەڕ نەکات و تاوەکو ئێستاش ژمارەکە نەگەیشتووە ئەو رێژەیە کە لە سەری رێککەتوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حوکمەت دێ مووچێن سێ ھەیڤێن مای کەتە چەکێ بەنکی

Lalish Duhok

ئه‌مریكا: هه‌لبژارتنێن عێراقێ باوه‌ر پێكرى نه‌ 

Lalish Duhok

وەزارەتا ساخله‌ميێ:ئەگەرێن به‌لاڤبوونا پێلا پێنجێ يا کۆرۆنايێ هه‌نه‌ 

Lalish Duhok