شبكة لالش الاعلامية

فەرماندەیەک:هەر جهه‌كێ ئاخا کوردستانێ بت رادەستی عێراقێ ناکەین

فەرماندەیەک: 62e9f6bb2c61ffa4005e1ae9f1a8d33e_Lهەر جهه‌كێ ئاخا کوردستانێ بت رادەستی عێراقێ ناکەین

باسنيۆز:

فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هەر شوێنێک خاکی کوردستان بێت و پێشمەرگە رزگاری بکاتەوە، رادەستی عێراقی ناکەنەوە.

حەمید ئەفەندی، فەرماندەی میحوەری باشیکی هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژهەڵاتی مووسڵ رایگەیاندووە، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکانیاندا دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە پارێزگای نەینەوا، تاوەکو سنووری راستەقینەی کوردستان دەچنە پێش و ناوچەکان رزگار دەکەنەوە.

حەمید ئەفەندی، کە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی کردووە، ئاماژەی بەوەش داوە، کە بۆ پێشمەرگە جیاوازیی نییە ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن داعش داگیر کرابن یاخود سوپا و هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەردا گرتبێت، پێشمەرگە رزگاریان دەکاتەوە و “ھەرگیز نە بۆ عێراق و نە بۆ ھیچ دوژمنێکی تری جێ ناھێڵین“.

ئەو ناوچانەی دەوروبەری شاری مووسڵ لە رۆژهەڵات و باکوور، ناوچەی کوردستانین و کەوتبوونە چوارچێوەی ماددەی 140ـی دەستووری عێراق، بەڵام دوای شکستهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014 لە پاراستنیان و داگیر کرانیان لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە، پێشمەرگە ناوچەکانی رزگار کردەوە.

دوای رزگار کردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان رایگەیاند، کە سنووری کوردستان لەو ناوچانە دیاری دەکرێت و پێشمەرگە پاشەکشە ناکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

میدیایا تورکیا: ئەگەر ھەنە بنگەھێ ئەنجرلیک بۆ ھەولێرێ بھێتە ڤەگوھاستن

Lalish Duhok

ژ 2012وه‌ره‌ 10 ھه‌زار كريارێن تیرۆریستی ل عێراقێ هاتينه‌ ئه‌نجام دان

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا ده‌رڤه‌ یا ئه‌مریكا : ژ هێرشێن ئیران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ د دلگرانین

Lalish Duhok