شبكة لالش الاعلامية

په‌رله‌مانێ عێراقێ بریارا قه‌ره‌بووكرنا وه‌لاتيێن خورماتوو په‌سه‌ندكر

په‌رله‌مانێ عێراقێ بریارا قه‌ره‌بووكرنا وه‌لاتيێن خورماتوو په‌سه‌ندكر

خه‌ندان

The room where Iraq's parliament was to meet today, for only the second time since it was elected in December, remains empty after politicians cancelled today's session, April 20, 2006.  Iraq's Shi'ite Alliance said on Thursday it would hold a new internal vote to name a prime minister, raising the possibility that Ibrahim al-Jaafari will be removed to end a months-long impasse over a unity government.  REUTERS/Ahmad Rubaye/Pool - RTR1CMS1

په‌رله‌مانی‌ عیراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریدا له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ دانیشتوانی‌ قه‌زای‌ خورماتوو، به‌هۆی‌ ئه‌و روودانه‌وه‌كه‌ لەماوەی نۆ مانگی‌ رابردوودا له‌و قه‌زایه‌ روویاندا.

ره‌نگین عه‌بدوڵا ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، به‌پێی بڕیاره‌كه‌، لیژنه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران پێكده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و زیانانه‌ بخه‌مڵێنێت، كه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ حه‌شدی شەعبی و پێشمه‌رگه‌ له‌ 12 ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2015 و له‌ مانگی‌ چواری‌ ئه‌مساڵدا به‌ر دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

وتیشی‌ “به‌پێی خاڵی‌ دووه‌می‌ بڕیاره‌كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت هه‌موو كارئاسانییه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ لیژنه‌كه‌ به‌زویی كاره‌كانی‌ بكات، له‌ خاڵی‌ سێ یه‌میشدا بڕیاریداوه‌ هه‌موو قوربانییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی‌ خورماتوو به‌شه‌هید هه‌ژماربكرێن و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكیان ده‌بێت”.

له‌دانیشتنی سێشه‌ممه‌ی رابردووی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق راپۆرتێك له‌باره‌ی ره‌وشی خورماتووه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی توركمانه‌وه‌، دواتر گفتوگۆی زۆری له‌باره‌وه‌ كراو باسله‌وه‌كرا كه‌ره‌وشی ئه‌منی و مافی مرۆڤ له‌خورماتوو خراپه‌.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌ك دروستكرا بۆ خستنه‌ڕووی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌خورماتوو، ئه‌مڕۆش لیژنه‌كه‌ راپۆرته‌كه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌و بڕیاری له‌سه‌رده‌درێت.

رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی‌ عیراق به‌خه‌ندانی راگه‌یاند “به‌پێی راپۆرته‌كه‌ خورماتوو به‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری هه‌ژمارده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌كانی كه‌پێشتر تێیدا روودا، هه‌روه‌ها كارێك بكرێت چۆن كه‌سانی بێلایه‌ن له‌وناوچانه‌دا دابنرێت و رێگری له‌به‌ریه‌ككه‌وتن بكرێت”.

وتیشی‌ “پێشنیاره‌كه‌ له‌سه‌ر داوای توركمانه‌كان بووه‌ كه‌پێشنیاریان كرد راپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه‌و ئاماده‌بكرێت و هه‌رله‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ پرسه‌كه‌ وروژێنرا”.

ره‌وشی‌ ئه‌منی‌ خورماتوو ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ناجێگیره‌و سه‌ره‌ڕای‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ داعش، چه‌ند جارێك بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانی‌ پێكدادانی‌ نێوان میلیشاكانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ دواترین شه‌ڕیان له‌ مانگی‌ چواری‌ ئه‌مساڵدا بوو، دواتر ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند.

هه‌رچه‌نده‌ چوار مانگه‌ خورماتوو شه‌ڕی‌ به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌، به‌ڵام كرده‌وه‌كانی‌ رفاندن و كوشتن تێیدا به‌رده‌وامه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک بارزانی دەربارەی کێشەيا جۆتيارێن ده‌ڤه‌رێن کوردستانی پەیوەندی ب سوودانی کر

Lalish Duhok

داخواز دئێته‌ كرن ده‌ليڤا خووندنێ بۆ قوتابیێن كوردستانێ ل بەلجیكا بێته‌ دابينكرن

Lalish Duhok

شاھێ ئوردنێ پرسا کوردستانێ د گەل شاندەکێ کۆنگرێسمەنێن ئەمریکا گۆتوبێژ کر

Lalish Duhok