شبكة لالش الاعلامية

دژە تیرۆرا کوردستانێ:مه‌زنه‌ تیرۆرسته‌كێ داعش هاته‌ كوشتن

دژە تیرۆرا کوردستانێ:مه‌زنه‌ تیرۆرسته‌كێ داعش هاته‌ كوشتن

رووداو- هەولێر247565image1

دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کوژرانی سەرکردەیەکی داعش رادەگەیێنێت کە لە نزیک ناوچەی (الشور) لە باشووری شاری موسڵ کوژراوە.

دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیێنێت: “لە ھێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان گەورە تیرۆریست( ئـەبو عبدولڕحمان شیشانی) کوژرا”.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “گەورە تیرۆریست ( تاماس شیشانی) ناسراو بە ( ئـەبو عەبدولڕحمان شیشانی) وە چەند یاریدەدەرێکی لەڕێکەوتی 17-9-2016 لە نزیك ناوچەی (الشور) لە باشووری شاری موسڵ کرانە ئـامانج و کوژران”.

پێشتر و لەچەند کاتێکی جیاوازدا کوژرانی ئەو سەرکردەیەی داعش بڵاوکرابووەوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کە دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە فەرمی هەواڵی کوژرانەکەی بڵاودەکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکوەزیرێ ئیراقێ لژنەیەک بۆ چارەکرنا کێشەیێن گۆمرک و خالێن سنۆری پێکئینایە

Lalish Duhok

82% هەموو دەرچوويێن 12ێ ئامادەیی ل زانکۆ و پەیمانگه‌هان هاتنه‌ وه‌رگرتن  

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی ڕەزامەندی ل سەر نێزیکی 15 ملیار دیناران بۆ سلێمانيێ دا

Lalish Duhok