شبكة لالش الاعلامية

چەند رێکخراوێن نێڤ دەولەتی دەهان کارگه‌هێن بچووک ل کوردستانێ د دامه‌زرينن

چەند رێکخراوێن نێڤ دەولەتی دەهان کارگه‌هێن بچووک ل کوردستانێ د دامه‌زرينن 

ZNA – ھەولێر1474962652_90
بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات لە رێگەی پڕۆژەی چەند رێکخراوێکی بیانی چەندین کارگەی بچووکی جۆراوجۆر لە کوردستان دروست دەکرێت.

ئەنوەرعومەر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند: پرۆژەیەک ھەیە لە رێگەی چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی , چەند کارگەیەکی بچوک لە کوردستان دروست دەکرێت و کارگەکانیش وەک نانەقەیسی وسرکەی سێو و ھەنار وباسوق و سجوق ئەو بابەتانە لە شەقڵاوە دروست دەکرێت پاشان لە شار و ناوچەکانی تریش دەست پێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەدا ئەو کەسانەی بە دەست و بە ئالەتی کۆن ئەو کارانە دەکەن کۆدەکرێنەوە و کارگەی بچوکیان بۆ دروست دەکرێت و بەرھەمیان زیاتر دەکرێت و ھەلی کاری زیاتریش دەڕەخسێنن.

بەرپرسەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ روونی کردەوە وێرای خەڵکی ناوخۆیی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان مەبەستیانە ئاوارەکانیش لەو پرۆژانە بونیان ھەبێت. گوتیشی: لە مانگی داھاتوو رێکخراوی یونیدۆ کە رێکخراوێکی سەر بە تەوەیەکگرتووەکانە کارەکەی لە شەقلاوە دەست پێ دەکات راھێنان بە کەسەکان دەکات و خولیان بۆ دەکاتەوە پاشان کارگەکان دادەمەزرێنن ،لە ساڵی ٢٠١٧ کارەکە فراوانتر دەکرێت و ناوچەی تریش دەگرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كه‌شناسی: ل مه‌ها بۆری هه‌ست ب پیڤه‌له‌رزان هاتیه‌ كرن

Lalish Duhok

پارتی دڤێت ب هەموارا بودجەی مووچەیێن فەرمانبەرێن هەرێما كوردستانێ ل بەغدا گەرەنتی بكەت

Lalish Duhok

كۆمسیۆن دەربارەی راگەهاندنا ئەنجامێن داويێ رۆنكرنه‌كێ دده‌ت

Lalish Duhok