شبكة لالش الاعلامية

هیلاری كلینتۆن: دێ دبه‌رده‌وام بین ل پشتگیرييا كوردان هه‌تا رزگاركرنا ره‌ققه‌

هیلاری كلینتۆن: دێ دبه‌رده‌وام بین ل پشتگیرييا كوردان هه‌تا رزگاركرنا ره‌ققه‌

K24 – هه‌ولێر:k24-helareee

لە دیبەیتی سەرۆکایەتی ئەمریکا نێوان ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان، کلینتۆن باسی رۆڵی کوردی کرد لە شەڕی داعشدا و ئاشکرای کرد وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی کورد تا دوا ساتی ئەو شەڕە و بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری رەققە.

ھیلاری بەپێی چاودێرانی سیاسی ئەمریکی، یەکەم سەرکەوتنی خۆی بەسەر ترەمپدا تۆمار کرد لەو دیبەیتەدا، ئەوەشی راگەیاند، کە ھێزە ئەمریکییەکان رۆڵێکی باڵایان ھەیە لە ھاوکاریکردنی ھێزە عێراقییەکان بۆ پاشەکشێپێکردنی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە. ئاشکراشیکرد ھیوادارە تا کۆتایی ئەمساڵ، هەڕەشەی داعش لە عێراق و سووریا نەهێڵن.

ئەمە یەکەم دیبەتی نێوان کاندیدانە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و چاوەڕوان دەکرێت تا رۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە رێکەوتی 8ی مانگی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، دوو دیبەیتی دیکە ئەنجام دەدرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌رله‌مانتاره‌ك: دەرخستنا هێزێن هه‌ڤپەیمانان د دەستهه‌لاتا پەرلەمانێ عێراقێ دا نینه‌

Lalish Duhok

“بریارا وەزارەتا خووندنا بلند دەربارەی زمانێ کوردی هاته‌ راگرتن”

Lalish Duhok

نویترن پێزانین ده‌ربارێ دابه‌شكرنا پارچه‌ زه‌ڤیان

Lalish Duhok