نێزیكی 210 هه‌زار كوردێن جوو ل ئیسرائیل‌دا هه‌ينه
باسنيۆز:
هونه‌رمه‌ند به‌شیر بۆتانی كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی، چه‌ند جارێك چووه‌ته ئیسرائیل. ئه‌و له دیدارێكدا بۆ (باس) روونی كرده‌وه، شه‌معوون پیرێس سه‌رۆكی پێشووی كۆچكردووی ئیسرائیل، وه‌ك هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانی ئیسرائیل، پشتیوانیی له دۆزی كورد ده‌كرد. ئه‌و مرۆڤێكی زۆر ساده و رێزدار بوو، من كه‌سێكم نه‌دیوه هێنده‌ی ئه‌و كوردی جووی خۆش ویستبێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن شه‌معوون پیرێس هه‌ندێ جار تا راده‌یه‌كی زۆر دژایه‌تیی ئیسلامی كردووه، ئاخۆ ئه‌وه راسته؟ بۆتانی ده‌ڵێ: نه‌خێر ئه‌وه قسه‌ی درۆیه و له راستییه‌وه گه‌لێ گه‌لێ دووره. ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارێكی هێژا بوو، ئه‌و ته‌نیا به‌رگریی له وڵاتی خۆی ده‌كرد.
به‌شیر بۆتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌معوون پیرێس گه‌لێ جار ده‌هاته نێو خه‌ڵك، گه‌لێ جاریش له نزیك كوردی جوودا بینراوه و تێكه‌ڵ به‌وان بووه و له چالاكی و بۆنه‌كانی ئه‌واندا به‌شدار بووه. من بۆ خۆم گه‌لێ جار ئه‌وم دیوه، به‌ڵام خۆ ئه‌و براده‌رم نه‌بوو تا قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، ئه‌و هه‌رده‌م پشتیوانیی له پرسی كورد ده‌كرد.
لێم پرسی: شه‌معوون پیرێس هیچ خزمه‌تی كوردی ئیسرائیلی كردووه؟
به‌شیر ده‌ڵێ: شه‌معوون پیرێس زۆر كوردی جووی خۆش ده‌ویست، له به‌شی هه‌ره زۆری جه‌ژن و فیستیڤاڵه‌كانی ئه‌واندا به‌شدار ده‌بوو، كه ئاماده ده‌بوو وته‌شی پێشكه‌ش ده‌كرد، ئه‌و له پاش قسه‌كانیش هه‌ندێ جار شایی له‌گه‌ڵ ده‌كردن. ئه‌و زۆر حه‌زی له مۆزیكی كوردی بوو، به تایبه‌تی حه‌زی له ده‌نگی ده‌هۆڵ و زوڕنا بوو.
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له ئیسرائیل ده‌ژین، به‌شیر بۆتانی ده‌ڵێ: ژماره‌ی كوردی ئیسرائیل به لای كه‌مه‌وه 210 هه‌زار كه‌س ده‌بن و ئه‌وان 35 گوندیان هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌موو دانیشتووانی شاری (كهستهل)یش كوردن، هه‌مووشیان زاخۆیی، دهۆكی و سندۆرین.
لێم پرسی: تۆ كه‌ی چوویته ئیسرائیل؟
به‌شیر بۆتانی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: بۆ جاری یه‌كه‌م كه چوومه ئیسرائیل له ساڵی 1986 بوو، تا ساڵی 1988 له‌وێدا مامه‌وه. تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ من هه‌موو ساڵێ سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كه‌م، من به هۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌وه گه‌لێ زیانم لێ كه‌وتووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد سه‌باره‌ت به سه‌ردانی من بۆ ئیسرائیل دڵگران بوون.
له دێر زه‌ماندا هه‌ندێ جوو له دهۆكدا هه‌بوون، ئه‌وان له‌به‌ر چی دهۆكیان جێ هێشت؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا به‌شیر ده‌ڵێ: جووی عیراق به گشتی له لایه‌ن حكوومه‌تی عیراقه‌وه بۆ ئیسرائیل ده‌ركران، ئه‌وان بۆ خۆیان نه‌چوونه ئه‌وێ. بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1951 بوو كه ئه‌وان له عیراق ده‌ركران، ئه‌وان به‌شێكی تریان هه‌روه‌ها له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووش له عیراق ده‌ركران.
ئه‌دی باشه كوردی ئیسرائیل له چ رهوشێكدان؟ به‌شیر بۆتانی روونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: ره‌وشی كوردی جوو له ئیسرائیل باشه. ئه‌وان جووتیار، كرێكار، دووكاندار، شوفێر، مامۆستا، ئه‌ندازیار، پزیشك، سه‌رباز، ئه‌فسه‌ر، رۆشنبیر و هه‌تا دوایینیان تێدایه، هه‌ڵبه‌ت كوردی ئیسرائیل هه‌موو به ئایین جوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
