شبكة لالش الاعلامية

ھەلەبجە.. گەنجه‌ك ژلایێ هه‌ڤاله‌كێ وى ڤه‌ هاته‌ كوشتن

ھەلەبجە.. گەنجه‌ك ژلایێ هه‌ڤاله‌كێ وى ڤه‌ هاته‌ كوشتن  
باسنيوز:
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، ڕایگەیاند کە لە شارەدێی بیارەی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە، گەنجێک لەلایەن ھاوڕێیەکییەوە کوژرا.

بارزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە 22/4/2017، گەنجێک بە ھەڵە لەلایەن ھاوڕییەکی خۆیەوە لە سنووری شارەدێی بیارەی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە کوژرا، کە بۆ گەڕان و چوونە دەرەوە ڕوویان لە ناوچەشاخاوییەکان کردبوو”.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: “گەنجە کوژراوەکە ناوی (س.م.ح) و تەمەنی (27) ساڵە، پۆلیسی نەوت و گازبووە و دانیشتووی شارەدێی خورماڵی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە بووە”.

ئاشکراشیکرد: “تۆمەتبارەکە ناوی (ڕ.ش.ح) و تەمەنی 20 ساڵە و پیشەی پێشمەرگە بووە و لە ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی (206) بەندکراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خانه‌قین گه‌رمترین باژێرێ جیهانێ يه‌

Lalish Duhok

پارتی: هه‌لبژارتن دێ د ده‌مێ خوه‌ دا هێن كرن

Lalish Duhok

شانده‌كێ حکوومەتا  ھەرێما کوردستانێ دێ سەره‌دانا بەغدا كت

Lalish Duhok