شبكة لالش الاعلامية

دەهان گەنجێن باشوورێ کوردستانێ د ئیجەى دا هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن

دەهان گەنجێن باشوورێ کوردستانێ د ئیجەى دا هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن
رووداو – هەولێر

لەکاتی هەوڵی دەربازبوونیان لە تورکیاوە بۆ یۆنان، دەیان هاونیشتمانی باشووری کوردستان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە دەستگیرکران.

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەو هاونیشتمانییانەی کە دەیانەوێ لە تورکیاوە دەربازی یۆنان و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ببن، رۆژانە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی تورکیا و یۆنانەوە ژمارەیەکیان دەستگیردەکرێن، یاخود بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان لەنێو زەریادا، خۆیان رادەستی پۆلیس دەکەن.

ئاری جەلال دەڵێت “لە 24 کاژێری رابردوودا دەیان هاونیشتمانی باشووری کوردستان لەگەڵ خەڵکی چەند وڵاتێکی دیکە هەوڵی دەربازبوونیان لە تورکیاوە بۆ یۆنان داوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون و ئێستا لە زینداندان”.

ئاری جەلال ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رێککەوتنی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی رابردوو، ئێستا رێگا ئاوییەکان تووندوتۆڵتر کراون و دەربازبوون لێیانەوە ئەستەم بووە، ئەو هاونیشتمانیانەش کە لە تورکیا دەربازیان بووە، بەشێکیان لە یۆنان دەستگیرکراون و ئێستا ژمارەیەک هاونیشتمانی لە دوورگەکانی یۆنان دەستبەسەرن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌روه‌رده‌یا هه‌رێمێ: رۆژا 27 ڤێ مه‌هێ ئێكه‌م رۆژا ده‌واما فه‌رمیه‌

Lalish Duhok

گۆڤارێکی بەریتانی ستایشی هەرێمی کوردستان دەکات

Lalish Duhok

رۆژانە 15 خێزان ژ مووسلێ ڤه‌دگەرنە کەمپێن ئاواران ل کوردستانێ 

Lalish Duhok