شبكة لالش الاعلامية

لسەر بەشداریكرنێ د ریفراندۆمێ دا ھێزێن عێراقى ژمارەیەکا مەسحییان دەسته‌سه‌ركرن

لسەر بەشداریكرنێ د ریفراندۆمێ دا ھێزێن عێراقى ژمارەیەکا مەسحییان دەسته‌سه‌ركرن

باسنيوز:

بەڕێوبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، باس چەوسانەوەی مەسیحییەکان لە دەشتی نەینەوا دەکات و دەڵێت “مەسیحیەکان سووکایەتییان پێ دەکرێت و مافیان نادرێت”.

خالید ئەلبێرت، بەڕێوبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “دوای نەمانی داعش ھێشتا عەقلیەتی سەرکەوتکردنی مەسیحییەکان بەردەوامی ھەیە، ڕۆژانە خەڵکمان لێ دەکوژرێت و دەڕفێنرێن، لەسەر بەشداری لە ڕیفراندۆم ھێزە عێراقییەکان ژمارەیەک خەڵکیان دەستگیر کردووە، چونکە پشتیوانیان لە ریفراندۆم کردووە و دوای ڕیفراندۆمیش بەردەوام خەڵکی مەسیحی دەستگیر کراون، بەڵام دواتر بە ھەوڵی قەشەی کەنیسەکان توانراوە ھاووڵاتییەکان لەدەستی ئەوان ئازاد بکەن”.

بەڕێوبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف، ئەوەشی خستە روو: “پێش دوو رۆژیش ژمارەیەک ئافرەتی مەسیحی ویستوویانە بچنە دەوامی خۆیان کە فەرمانبەرن، لەیەکێک لە بازگەکان لەلایەن چەکدارێکەوە سووکایەتییان پێکراوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆنكرن ده‌رباره‌ی‌ كێمكرنا رێژا پاشكه‌فتى لسه‌ر مووچێ هێزێن ناڤخۆ دئێته‌ دان 

Lalish Duhok

دامەزراندنا كارمەندان ل كۆمسیۆنێ دەست پێ دكت

Lalish Duhok

ته‌ڤگه‌را ئیسلامی ‌ژ بارزانی خواست سه‌ره‌دانا سلێمانیێ بكه‌ت

Lalish Duhok