شبكة لالش الاعلامية

کۆمپانیێن ڕووسی داخوازه‌كا حکوومەتا عێراقێ ده‌ربارەی ھەرێما کوردستانێ رەت دکن

کۆمپانیێن ڕووسی داخوازه‌كا حکوومەتا عێراقێ ده‌ربارەی ھەرێما کوردستانێ رەت دکن
باسنيوز:

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، ئاماژە بەوە دەدات کە گرنگە حکوومەت میکانیزمی کاری کۆمپانیا ڕووسییەکان لە ھەرێمی کوردستان دیاری بکات، بەتایبەت دوای داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن سوپای عێراقەوە.

دانەر ئەبوبەکر، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “لەسەر ڕەوشی کەرکووک و ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی ڕووسیاوە پرسیار لە کۆمپانیاکانی ڕووسیا لە دەرھێنانی نەوت لە کوردستان کراوە کە ئایا ئەوان دەتوانن بەم شێوەیە کاری خۆیان بکەن، لەبەرانبەردا ئەوان راپۆرتێکیان داوە بە حکوومەتەکەیان، بەوەی کە بەڵێ کۆمپانیاکانی (گازپڕۆم، ڕوۆس نەفت و کۆمپانیاکانی دیکەش) بەردەوامی بەکاری خۆیان دەدەن”.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەوانەی لە کوردستانن، لە کارەکانی خۆیان بەردەوامن، بۆ کەرکووکیش ئەوە دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵام بداتەوە، کە ئالیەتی دەرھێنانی نەوت کاتی خۆی لە کەرکووک رێککەوتنی لەسەر کراوە، ئێستا کە کەرکووک دۆخی بەو شێوەیەیە، چی میکانیزمێکی کارکردن دیاری دەکرێت”.

پێشتر بەغدا داوای لە کۆمپانیا ڕووسییەکان کردبوو کە کارەکانی خۆیان لە کوردستان ھەڵپەسێرن، دانەر ئەبوبەکر، جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیای (ڕوۆس نەفت)، ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە و کۆمپانیاکانی دیکەش بەھەمان شێوە گوتوویانە بەپێی دەستوور و یاسا لە کوردستان کارە دەکەین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی: دڤێت پێكڤه‌ كار بكه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندییا ڤی وه‌لاتی

Lalish Duhok

خانەنشینێن ھێزێن ناڤخۆ و ئاسایشێ دێ ھێنە رێکخستن ‏

Lalish Duhok

په‌رله‌مانێ ئیراقێ 13 بریار ل دژی هه‌رێمێ ده‌ركرن

Lalish Duhok