شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی: مووچە د ده‌مێ  خۆدا دێ ئێته‌ دابەشكرن

وەزارەتا دارایی: مووچە د ده‌مێ  خۆدا دێ ئێته‌ دابەشكرن

رووداو – هەولێر

بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بەوەکالەت، رەتیدەکاتەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کێشەی تێکەوتبێت و دەڵێت “ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە وەک خۆی دابەشدەکرێت و دواناکەوێت”.

رابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بەوەکالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “خشتەی مووچەی فەرمانبەران هیچ کێشەیەکی تێنەکەوتووە و وەک ئەوەی بڵاوکراوەتەوە وەزارەت و دەستەکان مووچەکانیان وەردەگرن”.

بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەت لەبارەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەش گوتی “ئێمە بوودجەیەکمان بۆ دیاریکردوون و وەزارەتی پێشمەرگەمان سەرپشککردووە لە شێوازی کەمکردنەوەی مووچەکان، بەمەرجێک کەمترین ئەزیەتی مووچەی پێشمەرگەی ئاسایی بدرێت”.

رۆژی 15-12-2017، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 ی سەرجەم وەزارەت و دەستە و شوێنەکانی راگەیاند.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەما تۆمارکرنا لیست و ئالیێن سیاسى هاتە درێژکرن

Lalish Duhok

ل دهۆكێ 61 بنگه‌هێن ده‌نگدانێ بۆ ئاواران دهێنه‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

ئه‌مریكا سیسته‌مێ پاتریۆت یێ به‌رگریێ ل هه‌رێما كوردستانێ دانا

Lalish Duhok