شبكة لالش الاعلامية

محەممەد تاهیر: سوپايێ تورکیا نەچوويه‌ ناڤ دەروازێ ئیبراهیم خەلیل

محەممەد تاهیر: سوپايێ تورکیا نەچوويه‌ ناڤ دەروازێ ئیبراهیم خەلیل

رووداو – هەولێر

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رەتیدەکاتەوە هیچ هێزێکی سوپای تورکیا چووبێتە نێو دەروازەکە و دەڵێت “تەنیا ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی تورکیایە لە ناوچەی باشیک”.

رۆژی پێنجشەممە 21-12-2017، چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویانکردەوە، کە سوپای تورکیا چووەتە نێو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەروازەکەش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت ” هیچ هێزێکی تورکیا نەچووەتە دەروازەکە، ئەوەی هەیە تەنیا ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی تورکیایە لە ناوچەی باشیک”.

محەممەد تاهیر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویانکردووەتەوە گوایە هێزێکی سوپای تورکیا چووتە نێو دەروازەکە، ئەوەی دەگوترێت دوورە لە راستییەوە، ئەوەی هەیە تەنیا ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی تورکیایە لە ناوچەی باشیک، ئەگینا هیچ هێزێکی دیکە لە سنوورەکەمان داخیل نەبووە”.

لەدوای هاتنی داعش بۆ عێراق و دەستبەسەرداگرتنی موسڵ و خاکێكی زۆر لە عێراق و باشووری کوردستان، حکومەتی تورکیا هێزێکی هێنایە باشووری کوردستان و لە ناوچەی باشیک جێگیریکردن.

هەرچەندە حکومەتی عێراق زۆر دژی وەستایەوە و داوای رۆیشتنی ئەو هێزەی دەکرد، بەڵام هێزەکە هەر مایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دارایی بڕیاره‌كا نوو بۆ فەرمانبەران دەركر

Lalish Duhok

مووسل:هه‌ژماره‌كا سه‌ركرده‌ و تیرۆرستێن داعشێ هاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok

په‌رله‌مانێ ئیراقێ ئه‌ڤرۆ دێ ل سه‌ر هه‌لبژارتنا سه‌رۆككۆماری كۆمبیت

Lalish Duhok