شبكة لالش الاعلامية

حكوومەتێ بریاره‌ك دبەرژەوەندیا بەشه‌كێ فەرمانبەران دا دەركر

حكوومەتێ بریاره‌ك دبەرژەوەندیا بەشه‌كێ فەرمانبەران دا دەركر

باسنيوز:

لەپێناوی پاراستنی مافی فەرمانبەرانی گرێبەستدا، حکوومەت بڕیارێک دەردەکات و رێگە نادات گرێبەستەکانیان کۆتایی پێ بھێندرێت.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، کە لە ٢٨ی ١١ی ٢٠١٧ دەرچووە و کۆپییەکی نووسراوەکەش دەست (باس) کەوتووە، ئەوە خراوەتە روو کە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕیارێک دەرکراوە.

بەپێی بڕیارەکە بێت ھیچ کەسێک لە شوێنی ھیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست داناندرێت، ھاتووە: «بۆ بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی مافی ئەو فەرمانبەرانەی کە بە گرێبەست لەسەر میلاکی سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەت دامەزرێندراون، رێگە نادرێت گرێبەستەکانیان کۆتایی پێ بھێندرێت، بە مەبەستی دامەزراندنی کەسانی دیکە لە جێگەیاندا“.

فەرمانبەرانی گرێبەست وەکوو فەرمانبەرانی ھەمیشەیی لە تۆماری بایۆمەتریی مووچە تۆمار کراون و مافەکانیان لەلایەن حکوومەت پارێزراوە.

ئەنجومەنی وەزیران روونی کردووەتەوە: «بەبێ داواکاریی فەرمانبەری گرێبەست یان بەبێ ھۆکاری یاسایی و کارگێڕی، نابێت کەس لە شوێنی فەرمانبەرانی گرێبەست دابندرێت، ئەویش لەپێناو پارێزگاریکردن لە مافی فەرمانبەرانی گرێەبست“.

حکوومەت داوای لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی کردووە بڕیارەکە وەکوو خۆی جێبەجێ بکەن.

ئەو بڕیارە فەرمانبەران و مامۆستایان و سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە گرێبەستیان بۆ کراوە.

ھۆشەنگ شێخ محەمەد، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان تایبەت بە (باس)ی راگەیاند، ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی ماف و خزمەتی فەرمانبەرانی گرێبەستە.

روونیشی کردەوە، بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی گرێبست چەند ساڵە خزمەت دەکەن، بۆیە ناکرێت گرێبەستیان کۆتایی پێ بھێندرێت و خەڵکی تر لە شوێنیان دابندرێت.

ھۆشەنگ جەختی کردەوە، نووسراوەکەیان بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ناردووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی و پاراستنی مافی گرێبەستەکان.

پێشووتر بڕیارێکی حکوومەت ھەبوو بۆ ئەو کارمەندانەی کە ٣ ساڵ گرێبەستیان ھەیە تا بکرێنە فەرمانبەری ھەمیشەیی، بەڵام بڕیارەکە بۆ ئێستا راگیراوە.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی دارایی، کە دەست (باس) کەوتووە، لە دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٢ ھەزار کارمەندی گرێبەست ھەیە، کە زۆربەیان لە وەزارەتی شارەوانی و تەندروستیدان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كورد داخوازا نڤيسارا فەرمی ژ عەبادی دكت

Lalish Duhok

دابەشكرنا مووچەى دەست پێ كر

Lalish Duhok

حکومەتا ھەرێمێ: پێدڤییە بەغدا بەرپرسیارییا خوە بۆ قەرەبووکرنا کەسوکارێن ئەنفالکرییان بجھبینیت

Lalish Duhok