شبكة لالش الاعلامية

شەش ملیۆن كارتێن ده‌نگدانێ يێن به‌رێ هاتنه‌ ژناڤبرن 

شەش ملیۆن كارتێن ده‌نگدانێ يێن به‌رێ هاتنه‌ ژناڤبرن 

وشه‌:

كۆمسیۆنى هه‌ڵباردنه‌كان، ئاشكراى كرد، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ ڕێگه‌ی بایۆمه‌ترییه‌وه‌ تۆماره‌كانیان نوێكردووه‌ته‌وه‌، كارتی ده‌نگدانی پێشوویان له‌ناوبردراوه‌، سزای زیندانی و غه‌رامه‌یش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌مان دیاری كردووه‌ كه‌ وێنه‌ی كاندیده‌كان ده‌دڕێنن یان ده‌یشێوێنن.

كەریم ته‌میمی، گووتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى نیسان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاى گه‌یاند: “كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان زیاتر لە شه‌ش ملیۆن كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پێشووی لەناو بردووە، هه‌روه‌ها كارتی دەنگدانی كورت خایەنی ئەو دەنگدەرانەشمان گەڕاندووه‌ته‌وه‌ كە كارتی بایۆمەتریان پێدراوە و وێنەی خودی دەنگدەری لەسەرە”.

لەلایەكی دیكەوە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكراى كرد، كه‌ هەر كەسێك لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان وێنەی كاندیدان بدڕێنێ‌ یان بیشێوێنێ ماوەی مانگێك تا ساڵێك زیندانی دەكرێت، یان بەبڕی هەزار دۆلار سزادەدرێت.

دوێنێ پێنجشه‌م، زانا گەردی بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، لیژنەی تایبەت هەیە بۆ چاودێری كردن و تۆماركردنی پێشێلكارییەكان پێشێلكاریش هەبووە لە هەرسێ‌ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان.

لە 12ی ئایار هەڵبژاردنەكانی عێراق بەرێوە دەچێت كە لە هەرێمی كوردستان سێ‌ ملیۆن و 144 هەزار و 730 دەنگدەر هەن و 25 قەوارە بەشدارن لە چوارچێوەی 19 حزب و چوار هاوپەیمانی‌ و دوو كاندیدی‌ تاك، هاوكات 357 كاندید نێرن و 146 كاندید ڕەگەزی مێن كە كێبڕكێ‌ لەسەر 46 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كوژمێ دوو ملیار دینارا بۆ موچێ پاسه‌وانێن وه‌زاره‌تا ناڤخۆ هاته‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok

چاڤدێر کۆڕبەندێ ئابووریێ جیهانێ ب ئۆمێد بۆ کوردا دبینن

Lalish Duhok

هێشتا لێگەریان بۆ وان داعشێن خوە ڤەشارتین یا بەردەوامە

Lalish Duhok