شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسه‌کی پارتی: ل ڤان نێزيكان  ئەنجامێن دانوستاندنێن ناڤبه‌را ھەولێر و بەغدا دێ دەرکەڤن

بەرپرسه‌کی پارتی: ل ڤان نێزيكان  ئەنجامێن دانوستاندنێن ناڤبه‌را ھەولێر و بەغدا دێ دەرکەڤن

باسنيوز:

بەرپرسی لقی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، بەم نزیکانە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی ھەرێم و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان دەردەکەوێت.

کرمانج عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و بەرپرسی لقی ٢٣ی مەخموور بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئاگاداری کارەکانی شاندی دانوستانکاری نێوان ھەرێم و بەغداین بۆ ئاساییکردنەوەی ناوچەکان و بەرەوپێشچوونی باش ھەیە، وەک بنەما ڕێککەوتن لەسەر کێشەی سیاسی، زەوری و زار، کێشەی ئیداری، کێشەی ئەمنی، سنوور، دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بە گشتی کراوە، بەڵام ھێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی نەکراوە”.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: “لە دوای دروستبوونی کێشەی جووتیاران لە سنووری سەرگەڕان و ھاتنە سەر ھێڵی سەرۆک بارزانی و ڕاگرتنی تەعریبی ئەو ناوچەیە، ئێستا دۆخەکە تا ئاستێک ھێور بووەتەوە، بەڵام ھێشتا چارەسەر نەکراوە، چارەسەرکردنی کێشەکەش پەیوەستە بە ئەو گفتوگۆیانەوە کە لە نێوان ھەردوو شاندی ھەرێم و بەغدادا بەڕێوە دەچێت”.

کرمانج عەبدوڵا، لەبارەی سەرھەڵدانەوەی داعش لە سنوورەکە ئاماژەی بەوەش دا: “بە گوێرەی زانیارییەکان داعش خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەیە و ئەگەر کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەر نەکرێن، ئەوا دەرفەت بۆ داعش دەڕەخسێت و لەوانەیە بە ھێزی جیاوازتر لە پێشوو کۆنترۆڵی سنوورەکە بکەنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خوارنێن بله‌ز دبنه‌ ئه‌گه‌رێ قه‌له‌بوونا مرۆڤی

karwanhaji

سەرۆكێ حكوومەتا ئیسپانیا: دۆستێن كوردا ل ناڤ وه‌لاتێن ئەورۆپادا زێده‌بووينە

Lalish Duhok

فه‌ره‌نسا و ئه‌مريكا بنگه‌هه‌كى سه‌ربازى ل منبج دادمه‌زرينن

Lalish Duhok