شبكة لالش الاعلامية

خووندنا دووێ بۆ پرۆژێ چاكسازيێ دێ ئێته‌ كرن

خووندنا دووێ بۆ پرۆژێ چاكسازيێ دێ ئێته‌ كرن
هەولێر-KDP.info-

لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش دەڵێێت، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنەكان لە بارەی پڕۆژەیاسای چاكسازییەوە تەواو دەبێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دەدرێت.

بە مەبەستی تاووتوێكردن و روونكردنەوەی زیاتر لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی و ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی لیژنەكان، دوێنێ ۷ـی ۱ـی ۲۰۲۰لیژنەی كاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كۆبووەوە.‌

لەو بارەیەوە، ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “بڕیارە ئەمڕۆ ڕاپۆرتی لیژنەكان تەواو ببێت و دوێنێش كۆبوونەوەیان هەبوو لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی، هەركاتێك لیژنەكان ڕاپۆرتەكانیان ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد، سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەیخاتە نێو بەرنامەی كارەوە و لەبارەیەوە كۆبوونەوە دەكرێت، چونكە پەرلەمانی كوردستان ٤٨كاتژمێر پێشتر ئاگاداری پەرلەمانتاران دەكات بۆ دانیشتنی دووەمی پڕۆژەیاسای چاكسازی، بۆیە بە دڵنیاییەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دانیشتنی دووەم ئەنجام دەدرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌رپرسێ لقی 14ێ پارتی و ئه‌سیل نوجه‌یفی ئاماده‌كاریێن ئۆپه‌راسیۆنا رزگاركرنا مووسلێ به‌حسكرن

Lalish Duhok

ئه‌مریكا: پشته‌ڤانێن حكومه‌ته‌كا بهێزین ل كوردستانێ

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکوومەتێ پشته‌ڤانیا هەرێما کوردستانێ بۆ مافێن پێکهاتان دووپات دکه‌ت

Lalish Duhok