شبكة لالش الاعلامية

به‌هايێ خزمەتگۆزاريێن نەخۆشخانێن ئەھلى دێ ئێته‌ كێمكرن  

به‌هايێ خزمەتگۆزاريێن نەخۆشخانێن ئەھلى دێ ئێته‌ كێمكرن  
ھەولێر-KDP.info-

ئەندامێکی لیژنەی تەندرووستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیار دراوە یاسایەکی تایبەت بە نەخۆشخانە ئەھلییەکان دەربچێت و پەیڕەوێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانە ئەھلییەکان دەربچێت، چونکە نرخی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانە ئەھلییەکان زۆرە.

دکتۆرە گەلاوێژ عوبێد، ئەندامی لیژنەی تەندرووستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری تەندرووستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارە وەزارەتی تەندرووستی پەیڕەوێک دەربکات و نرخی خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە ئەھلییەکان کەم بکرێتە، کەمکردنەوەکە بە ڕێژەیەک دەبێت و ھەرکاتێک پەیڕەوەکە دەرچوو ئەوکات دیار دەبێت چەند لەسەدی کەم دەکرێتەوە.”

دکتۆرە گەلاوێژ عوبێد گوتیشی: “نرخی خزمەتگوزارییەکان بە بۆچوونی ئێمە زۆرە و لە کاتی کۆرۆناش ھەندێک ئیستغلالی خەڵکیان کردووە، لەبەر ئەوەی نرخەکان قابیلی گۆڕانن ناکرێت بکرێتە یاسا، بۆیە بە پەیڕەو نرخەکان دەردەچن.”

عوبێد باسی لەوەش کرد: “جگە لەوە، یاسایەکی تایبەت بۆ نەخۆشخانە ئەھلییەکان دەردەچێت و جیا دەکرێنەوە لە نەخۆشخانە حکوومییەکان، بۆ نموونە دکتۆرێک لە نەخۆشخانەیەکی حکوومی دەوام دەکات و لە کەرتی تایبەتیش دەوام دەکات، بۆیە کە جیا کرایەوە ئەوکات سوودی بۆ ھەموو خەڵک دەبێت و کارەکان ڕێک دەخرێن و ھەر کەرتێک کارەکانی دیار دەبێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: رێيا سەرەکیيا سووریا و عێراقێ د دەستێ پێشمەرگەى دايه‌

Lalish Duhok

بارزانی پرۆتۆكوله‌كا له‌شكری ل گه‌ل ئه‌مریكا ئیمزا كر

Lalish Duhok

جێگرێ سه‌روك وه‌زیران مزگینیه‌ك ده‌ربارێ مووچێ فه‌رمانبه‌ران راگه‌هاند

Lalish Duhok