شبكة لالش الاعلامية

مه‌سرور بارزانى ڕەزامەندی ل سەر چارەسەرکرنا زارۆكێن ئۆتیزم بێ بەرامبەر دا 

مه‌سرور بارزانى ڕەزامەندی ل سەر چارەسەرکرنا زارۆكێن ئۆتیزم بێ بەرامبەر دا 

باسنيوز:

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، ڕەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر، دا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2/6/2022، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، لە سۆنگەی بەرپرسیارەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بۆ منداڵانی ئۆتیزم، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم لە سەرجەم نەخۆشخانە حکوومییەکان بەبێ بەرامبەر.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاسپێردراون کە بە ھەماھەنگی، کاری پێویست ئەنجام بدەن، تاوه‌كوو گشت منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان سوودمەند بن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

Lalish Duhok

پلێن گەرمێ بلند دبن 

Lalish Duhok

پارتی پێشنیارەکا نوو ژ بۆ دانا پاشکەفتێ مووچەی دایە جڤاتا نوونەران

Lalish Duhok