شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ حکوومەتێ پشته‌ڤانیا هەرێما کوردستانێ بۆ مافێن پێکهاتان دووپات دکه‌ت

سەرۆکێ حکوومەتێ پشته‌ڤانیا هەرێما کوردستانێ بۆ مافێن پێکهاتان دووپات دکه‌ت

باسنيوز:

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ پاتریارکی کەنیسەی کلدانیی کاتۆلیکی لە عێراق و جیهان، دۆخی كریستیانه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7/5/2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانیی کاتۆلیکی لە عێراق و جیهان، دۆخی کریستانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی گشت پێکهاتەکان و بەتایبەتی کریستیانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان کردەوە.

له‌ به‌رامبه‌ردا، پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی هەرێمی کوردستان لە کریستیانەکان دەربڕی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌تا نۆكه‌ مووچێ خانه‌نشینێن چووينه‌ ناڤ داعشێ دئێته‌ خه‌رجكرن

Lalish Duhok

کۆمپانيێن ئەلمانى بۆ کارکرنێ دئێنە ھەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok

بزاڤ دهێنەكرن به‌غدا قەرەبوویا زیانڤێكەفتیێن لەهیێن كوردستانێ‌ بكەت

Lalish Duhok