شبكة لالش الاعلامية

هەولێر چوو ئاهەنگان بۆ جەژنێن کریسمس و سەرێ ساڵێ ئەنجام ناده‌ت

هەولێر چوو ئاهەنگان بۆ جەژنێن کریسمس و سەرێ ساڵێ ئەنجام ناده‌ت
هه‌ولێر-KDP.info-

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی کارەساتی قەزای حەمدانییە و ئاگرکەوتنەوەی باڵەخانەکەی سۆران کە هاووڵاتیانێکی زۆر لە هەردوو کارەساتەکە گیانیان لەدەستدا، بۆ رێزگرتن لە گیانی ئەو قوربانیانە، پارێزگای هەولێر هیچ ئاهەنگێک بۆ جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ بەرێوەنابات.

بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دوو شەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ قایمقامەکانی ناوەند و عەنکاوە و بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی گەشتوگوزار و تەندروستی و هێزەکانی ناوخۆ و زێرەڤانی کۆبوەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی کارەساتی قەزای حەمدانییە و ئاگر کەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران کە تێیاندا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، بۆ رێزگرتن لە گیانی ئەو قوربانیانە و هەستی خانەوادەکانیان، پارێزگای هەولێر هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەکی فەرمی تایبەت بە سەری ساڵی نوێ ئەنجام نادات، بەڵام هاووڵاتیان ئازادن لەوەی لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان ئاهەنگ ساز بکەن.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کردووە، لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و گەشتیاران، بۆ رێگەگرتن لە روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو و نا یاسایی، ئەرکیان بەسەر تەواوی هێزە ئەمنییەکان لە پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی، پۆلیسی فریاکەوتن و چالاکییە مەدەنییەکان، هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و تیمە تەندروستییەکان دابەشکردووە، دووپاتیشی کردووە کە پێویستە ئاسانکاری لە دەروازەکان پێشکەشی ئەو گەشتیارانە بکرێت کە بۆ شەوی سەری ساڵ دێنە هەولێر.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە رێگری لەوانە دەکرێت کە نیازیان هەبێت لە دەرفەتی پشووی سەر ساڵ بیکەنە سەر موڵکی گشتی و زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەردا بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ی: پێشمەرگە ب هیچ شێوەیەكی ژ ناوچێن ئازادكری ناڤه‌كێشت هەولێر-KDP.info- جێگری فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئەو دەنگویانەی رەت كردنەوە كە گوایە دوای گرتنەوەی مووسڵ هێزی پێشمەرگە لە ناوچە تازەئازادكراوەكاندا بكشێتەوە. دەشڵێ، پێشمەرگە بە خوێن ناوچەكەیان ئازاد كردووە و بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایش، كشانەوە نییە لەو ناوچانەدا. لیوا (سەیدهەژار)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردسنتانی راگەیاند: “هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە ناكشێنەوە كە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بە خوێن ئازاد كراون، بە تایبەتی ناوچە كوردستانییە تازەئازادكراوەكان، چونكە پێشمەرگە بە هێز و بازووی خۆی توانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان بە تایبەتی دەوروبەی مووسڵ راماڵێت و گوند و شارۆچكە كوردستانییەكان بگەڕێنێتەوە باوەشی نیشتیمانی دایك، بە تایبەت ئەو میحوەرەی من تێدامە لە باشیك و شاقۆڵی تا نزیك گوێڕ سەنگەرمان لێداوە و بە هیچ شێوەیەكیش هێزەكانمان ناكشێنەوە”. جێگری فەرماندەی زێرەڤانی روونیشی كردەوە، پێشمەرگە بە درێژاییی سنووری خاكی كوردستان خەندەقی لێداوە بۆ ئەوەی هیچ هێزێكی دیكە نەبێت خاكی كوردستان داگیر بكات و، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایش، پێشمەرگە ناكشێتەوە، چونكە رێككەوتنی لەبارەوە كراوە. لەبارەی شەڕی گرتنەوەی مووسڵیش، (سەیدهەژار) گوتی: “ئێمە هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراقدا هەیە بۆ گرتنەوەی شاری مووسڵ، تا ئێستا ناوچەیەكی بەرفراوان ئازاد كراوەتەوە و پڕۆسەكە بە سەركەوتوویی بەڕێوە دەچێت، ئەوانەیشی باس لە سستبوونی هێرشەكەی سەر مووسڵ دەكەن، بە هیچ شێوەیەك پڕۆسەكە خاو نەبووەتەوە و سوپا بەردەوامە لە هێرشكردن.”

Lalish Duhok

هەلیکۆپته‌ره‌كا رژێما سووریايێ كه‌فته‌ خوارێ

Lalish Duhok

زانیارییه‌كا نوو ده‌رباره‌ی‌ دانا مووچێ پاشكه‌فتى دئێته‌ ئاشكه‌راكرن 

Lalish Duhok