باژێره‌كى پێنج هه‌زار سالى لژێر گونده‌كێ سنوورێ كۆیه هه‌یه
وشه

شارێك له نزیك كۆیه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌دۆزرێته‌وه كه ته‌مه‌نی پێنج هه‌زار ساڵ ده‌بێت و ساڵانێكی زۆر ئیمپراتۆریه‌تێكی ده‌سه‌ڵاتدار فه‌رمانڕه‌وایی كردووه.
پێش ماوه‌یه‌ك، سایتی به‌ناوبانگی ده‌یڵی مه‌یڵی به‌ریتانی راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كردووه، له ژێر تهپۆڵكهیهكدا به قووڵی 10 مه‌تر، شارێك به ناوی ئیدو دۆزراوه‌ته‌وه و كاری هونه‌روه‌ری زۆری تێدا پارێزراوه.
ئێسته ئه‌و شاره بووه‌ته به‌شێك له گردێكی 10 مه‌تری (32 پێ)، له سه‌رووی ده‌شتێكی چوار ده‌وری، شوێنه‌كه ناوی تازه‌ی ساتووقهڵایه و ئێسته گونده‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر گرده‌كه‌وه. مێژووی دروستكردنی شاره‌كه بۆ 3200 تا 2900 پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌و شاره‌دا وێنه‌ی هونه‌ریی ناوازه و نه‌خشكراو دۆزراوه‌ته‌وه كه تێیدا سه‌ری مرۆڤ به جه‌سته‌ی شێر و شتی تریش هه‌ن، باوه‌ڕ وایه ئه‌و نه‌خش و نیگارانه له‌لایه‌ن شایه‌كانی ئه‌وكاته به بۆنه‌ی دروستكردنی كۆشكی شایانه‌وه وه‌رگیرابێت.
زانایانی شوێنه‌وار له زانكۆی لایپزیگی ئه‌ڵمانیا، پێیان وایه شاری ئیدۆ ماوه‌یه‌كی زۆری له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئیمپراتۆریه‌تی ئاشووریدا به‌سه‌ر بردبێ، ئه‌وه‌یش بۆ 3300 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌قێكێ نووسینی مێخی، ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه
وه‌ك له په‌یجی شوێنه‌واره‌كانی كوردستاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، شوێنه‌وارناس (كریستیان وایس) له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی نووسینی مێخیدا كه له ساتووقه‌ڵا دۆزراوه‌ته‌وه، بۆی ده‌ركه‌وت شارێك بووه به‌ناوی (ئیدۆ) له 3200 بۆ 2900 ساڵ پ.ز بنیاد نراوه.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010ـه‌وه هه‌رسێ زانكۆی Leiden ی هۆڵه‌ندی و Leipzig ی ئه‌ڵمانی و زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له كوردستان به هاوبه‌شی ده‌ستیان كرد به پشكنین له ناوچه‌ی ساتووقه‌ڵا، له ساڵی 2013ـدا تیمه‌كه له ئه‌نجامی دۆزینه‌وه‌كانیان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه شارێكی گرینگی مێژووی بووه به ناوی ( ئیدۆ).
شوێنه‌وارناسی ئه‌ڵمانی سینزیا پاپی له زانكۆی لایپزیگی ئه‌ڵمانی، بۆ میدیا جیهانییه‌كان ڕای گه‌یاندووه؛ ئه‌م شاره له سه‌ره‌تادا له‌ژێر ده‌ستی ئاشوورییه‌كاندا بووه، به‌ڵام دواتر بۆ ماوه‌ی 140 ساڵ سه‌ربه‌خۆ بووه و پاشاكانی شاری ئیدۆ سه‌ربه‌خۆ بوون.
ئه‌و پاشماوانه‌ی تیمه‌كه دۆزیبوویانه‌وه، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه كۆشكێكی سه‌رنجڕاكێش و ڕازاوه‌ی تێدا بووه. هه‌روه‌ها چه‌ند تابلۆیه‌كی ڕه‌نگی له‌سه‌ر خشتی قوڕ دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌خه‌تی مێخی له‌سه‌ری نووسراوه، یه‌كێك له تابلۆكان مرۆڤێكه به له‌شی شێر هاوشێوه‌ی په‌یكه‌ری “ئه‌بو هۆل” له میسر، هه‌روه‌ها تابلۆیه‌كی تر كه‌سێك ڕه‌شمه‌ی ئه‌سپێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
نووسینی سه‌ر تابلۆكان چیتر روون ده‌كه‌نه‌وه؟
كاتێك كه ئه‌م شاره سه‌ربه‌خۆ بووه، پاشایه‌كی هه‌بووه به‌ناوی (Ba’ilanu – بائیلانوو)، كه باس له‌وه ده‌كات كۆشكه‌كه به ده‌ستی ئه‌و بنیاد نراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت باوكیشی به‌ناوی (ABBI ئاببی) حاكم بووه.
له‌سه‌ر یه‌كێك له نووسینه‌كان به‌م شێوه‌یه هاتووه: كۆشكی Ba’auri بائووری پاشای سه‌رزه‌مینی IDU ئیدو كوڕی Edima ئیدیما پاشای سه‌رزه‌مینی IDU ئیدوو).
هه‌ندێك له‌و پارچه شوێنه‌وارانه‌ی كه دۆزراونه‌ته‌وه، ده‌ری ده‌خه‌ن كه كۆشكه‌كانی شاری ئیدو ورده‌كاری زۆری تێدا به‌كار هاتووه، به‌شێوه‌یه‌ك كۆشكه‌كان به ڕه‌نگی جۆراوجۆر ڕازاونه‌ته‌وه، له‌وانه ڕه‌نگێك كه له میوه‌ی هه‌نار دروست كراوه.
هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شاره، له ده‌یان میدیای ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپایی ده‌نگی داوه‌ته‌وه، له‌وانه FOX NEWSـی ئه‌مه‌ریكی و Live Leak و ده‌یان ماڵپه‌ڕ و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی تر.
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری كۆیه: ته‌نگژه‌ی دارایی كاره‌كه‌ی راگرتووه
سه‌ركه‌وت سۆفی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری كۆیه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئه‌و تیمه‌ی زانكۆكانی هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و سه‌ڵاحه‌دین و دۆزینه‌وه‌ی شاری ئیدۆ، هیچ لێگه‌ڕان، یان پێشهاتێكی تازه له‌مه‌ڕ شاری ئیدۆ هه‌یه؟ گوتی: ئه‌م دوو تیمه‌ی هاتن، زانكۆی ڵایدنی هۆڵه‌ندی و لایپزیكی ئه‌ڵمانی، گرێبه‌ستێكیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شوێنه‌واره‌وه بۆ كرا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، دوو وه‌رز كاریان كرد و ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بوو، دواتر به هۆی كێشه‌ی گونده‌كه‌وه كاره‌كه ڕاوه‌ستا، خه‌ڵكی گونده‌كه داوای قه‌ره‌بوویان ده‌كرد كه 28 ماڵ بوون، ئێمه‌یش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ته‌قته‌ق هێڵكاری و ڕێكاری كارگێڕیمان بۆ كردن، به‌ڵام به هۆی ئه‌م ته‌نگژه دارایییه‌وه قه‌ره‌بوو نه‌كرانه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕێ به دانیشتووانی ئه‌و گونده ده‌درێ له‌وێدا بژین و بمێننه‌وه، یان به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه تا ئه‌و شوێنه بكرێته شوێنه‌وار و كه‌سی تێدا نه‌ژیت؟ ده‌ڵێ: “هه‌تا ئێمه قه‌ره‌بوویان نه‌كه‌ینه‌وه، نه ئه‌وان ده‌ڕۆن و نه ئیمه هیچمان پێ ده‌كرێ”.
له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی هه‌وڵیان نه‌داوه ئه‌و شوێنه‌واره و شوێنه‌واره‌كانی تری سنووره‌كه بكه‌نه شوێنێكی گه‌شتیاری، كه له دنیادا شوێنه‌وار وه‌ك سامانێك ته‌ماشا ده‌كرێ، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری كۆیه ده‌ڵێ: له به‌رنامه‌ماندایه بیكه‌ینه شوێنێكی گه‌شتیاری، چونكه به پێی ئه‌و ئاماره‌ی له به‌رده‌ستماندایه و هه‌مانه، له سنووری كۆیه و ده‌وروبه‌ری 180 شوێنی شوێنه‌واریمان هه‌یه، ساتووقه‌ڵا و شیله به كۆنترین شوێنه‌وار داده‌نرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی كۆتاهاتنی ته‌نگژه‌ی دارایی ده‌كه‌ین.
“وشه” له به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری كۆیه‌ی پرسی، ئه‌و كولهپهلانهی له‌و شوێنه‌دا دۆزرانه‌وه و به‌ڵگه‌ی بوونی شار و ئیمپراتۆریه‌ت و حوكمڕانی پاشایه‌ك بوون، له كوردستانن یان براونه‌ته ده‌ره‌وه؟ به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان له شوێنه‌واری هه‌ولێرن، به‌ڵام زۆریش له مۆزه‌خانه‌ی ناو قشڵه‌ی كۆیه‌ن، واته یه‌ك پارچه نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه.
نووسه‌رێكی ساتووقهڵازاده، زانیاری نوێ ده‌دات
تاریق كارێزی، نووسه‌ر و میدیاكار و خه‌ڵكی گوندی ساتووقه‌ڵا كه ئه‌و شاره مێژوویییه‌ی له‌ژێردا دۆزراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی بایه‌خی حكوومه‌ت بۆ ئه‌و شوێنه‌واره‌وه بۆ “وشه” گوتی: ساتووقه‌ڵا یه‌كێكه له 25 تا 30 شوێنه‌واری هه‌ره گرنگ له‌سه‌ر ئاستی باشووری كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراقدا، ئه‌و قه‌ڵایه به ناوی پاشایه‌كی لۆلۆیییه كه ناوی ساتۆنی بووه، ناوه‌كه‌ی دوای نزیكه‌ی چوار هه‌زار ساڵ گۆڕاوه به ساتووقه‌ڵا، واته قه‌ڵای ساتۆنی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شوێنه‌واری گه‌رمیان، مێژووی قه‌ڵای ساتووقهڵای بۆ كۆنتر له مێژووی هه‌ردوو قه‌ڵای هه‌ولێر و كه‌ركووك گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نی هه‌شت هه‌زار ساڵ ده‌بێ.
كارێزی ده‌ڵێ: له سه‌روه‌ختی خۆیدا، ساتووقه‌ڵا پایته‌ختی هه‌رێمێك بووه به ناوی ئیدو، له‌و ڕووه‌وه كتێبێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر مێژووی ساتووقهڵایش نووسراوه. ئاماژه به‌وه ده‌كات خۆیشی چه‌ندان به‌دوادچوون و بۆچوون و وتاری له‌مه‌ڕ ئه‌و شوێنه‌واره هه‌بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
