چاوان زارۆكێ خۆ لسه‌ر خووندنا کتێبێ دێ راهێنان كه‌ى؟
باسنيوز:
1- کتێبی بۆ بخوێنه‌وه
خوێندنه‌وه‌ى كتێب بۆ منداڵه‌كه‌ت کاتی له ته‌مه‌نێكى بچووكدایە، ده‌ستپێكى فێركردن و ڕاهاتنى منداڵه‌كه‌ته بۆ خوێندنه‌وه، چونكه خوێندنه‌وه بۆ منداڵ بەو تەمەنانەدا، په‌یوه‌ندیتان به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها خۆشەویستیی کتیبی لا دروست دەکەیت، چونکە ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیى بۆ خوێندنه‌وه لا دروست بوو له منداڵی‌دا، ئه‌وا له كاتى خوێندنى قوتابخانه‌ش حه‌زى له خوێندن ده‌بێت و گرنگیى پێ ده‌دات، جا بۆ ئه‌وه‌ى بزانیت چ كتێبێك باشه بۆ منداڵهكهتى بخوێنیته‌وه، ئه‌م خالانه‌ى خواره‌وه رەچاو بکە.
– بۆ ئەو منداڵانه‌ى یه‌ك ساڵان: كتێبى گۆرانى و خه‌وتن، ئه‌و كتێبانه‌ى كه چیرۆکە وێنه‌یان تێدایه، بە شێوه و قه‌باره‌ى جیاواز.
– له ته‌مه‌نى 2 – 3 ساڵى: كتێبى هۆنراوه‌ى منداڵان و كۆمه‌ڵه كورته‌چیرۆك.
– له ته‌مه‌نى 3 – 5 ساڵى: كتێبى ئهلف و بێ و هۆنراوه و چیرۆكى وێنه‌دار.
2- پرسیارى لێ بكه
پرسیاركردن له منداڵه‌كه‌ت له كاتى خوێندنه‌وه‌یدا کاریکی گرنگە، چونکە به‌م پرسیاركردنه منداڵه‌كه‌ت زیاتر له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا تێكه‌ڵ ده‌بێت و تواناى تێگه‌یشتنى باشتر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه ئه‌و منداڵه‌ى تواناى تێگه‌یشتنى زۆر بێت، نه‌توانێت له خوێندنه‌وه‌كه‌ى تۆ تێ بگات، پرسیارى لێ بكه له‌باره‌ى ئه‌و شتانه‌ى له‌ناو كتێبهكهیا ڕوویان داوه، یاخود با ده‌ستنیشانى بكات ئه‌و نووسینه‌ى كه خوێندوویه‌تیه‌وه، یاخود لاسایى ده‌نگى ئه‌و ئاژه‌ڵانه بكات كه تیایاندایه، ئه‌و منداڵانه‌ى كه 2 – 3 ساڵن، له‌پێش و له‌دواى خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه و ته‌نانه‌ت له كاتى خوێندنه‌وه‌شیدا، پرسیارت لێ ده‌كات.
3- ببن به نموونه‌یه‌كى باڵا بۆ منداڵه‌كانتان
بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ فێرى خوێندنه‌وه بێت، ده‌بێ ببینێت دایك و باوكى كتێب ده‌خوێننه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه خۆشى حه‌زى له خوێندنه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر نه‌بینێت دایك و باوكى ئه‌خوێننه‌وه، ئه‌وا ئه‌و حه‌زه‌ى كه‌م ده‌بێته‌وه تا نامێنێت، بۆیە هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له‌پێش چاوى منداڵه‌كانتان كتێب بخوێننه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌كیش بێت.
4- كتێبخانه
ده‌توانى په‌ره به خوێندنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت بده‌یت به دوو ڕێگا، ڕێگاى یه‌كه‌م: دانانى كتێبخانه‌یه‌ك تایبه‌ت به منداڵه‌كه‌ت، ئه‌و كتێبانه‌ى كه بۆ منداڵه‌كه‌ت باشه داینێ بۆی، ڕێگاى دووه‌م: هه‌فتانه منداڵه‌كه‌ت ببه‌یته كتێبخانهى گشتی، چونكه به بوونى كتێبى زۆر له‌ژێر ده‌ستدا، منداڵه‌كه ده‌توانێت دوورتر هزرى بڕوات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
