شبكة لالش الاعلامية

كێشا پرچا رووت بڤى شێوه‌ى چاره‌سه‌ر بكه‌

كێشا پرچا رووت بڤى شێوه‌ى چاره‌سه‌ر بكه‌
​ZNA – هه‌ولێر

ئەو کەسانەی قژیان بێھێز بووە و بەشێکی سەریان ڕووتاوەتەوە، چەندین ڕێکار بۆ بەھێزکردنەوەی قژیان دەگرنە بەر، ڕێکارێکی سروشتی و بەسوودیش بۆ ئەو کەسانە ھەیە.

ماڵپەڕی (ستایل کرەیز) ڕێکارێکی سروشتی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە قژیان بێھێز بووە و دەیانەوێت دووبارە قژیان بەھێز ببێتەوە، بۆ ئەم ڕێکارەش تەنیا پێویستیان بە گێزەرە.

سەرەتا یەک گێزەرێک بھێنە و بیخەرە نێو تێکەڵکەری کارەبایی (عەسارە)، پاشان لەنێو تێکەڵکەری کارەبایی دەریبھێنە و لە قژتی بدە، دوای 15 خولەک، قژت بەو شامپۆیە بشۆ، کە خۆت بۆ شۆرینی قژت بەکاری دەھێنیت.

ئەگەر لە ھەفتەیەکدا جارێک، یان دوو جار ئەم ڕێکارە دووبارە بکەیتەوە، دوای ماوەیەک ھەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەیت و قژت بەھێز دەبێتەوە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی گێزەر چەندین کانزا و ڤیتامینی بەسوودی تێدایە، ئەم ڕێکارەش سوودی بۆ پیاوان و ئافرەتان ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کاریگەرییا ساخله‌ميا تاوه‌رێن مۆبايلێ ل كوردستانێ 

Lalish Duhok

چ ده‌مه‌كى پشکنینا پێشوەخت يا چاڤى بۆ زارۆكى بێته‌ کرن؟

Lalish Duhok

ئەگەر هێزا وەرزشى نینە ڤان كاران بكە

Lalish Duhok