شبكة لالش الاعلامية

چاڤێ دەستکرد هاته‌ درووستکرن

چاڤێ دەستکرد هاته‌ درووستکرن

رووداو-سلێمانی

توێژەرانی ئەمریکا چاوێکی دەستکردیان درووستکردووە کە چارەسەری چەندین گرفتی بینایی دەکات و بە دووری نازانن ببێتە جێگرەوەی کامێرا کلاسیکییەکان لە تەکنۆلۆجیادا.

توێژەرەکان لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی هارڤارد بوون و دەڵێن چاوە دەستکردەکە بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات و دەبێتە فریادڕەسی ئەوانەی گرفتی هاوشێوەی ئەستیگماتیزمیان هەیە لە بیناییاندا.

دۆزینەوە نوێیەکە، کە لە جۆرناڵی ئەلیکترۆنیی زانکۆکە (The Harvard Gazette) ئاماژەیپێکراوە، بریتییە لە درووستکردنی چاوێکی دەستکرد لە هاوێنەیەکی کانزایی کە ماسولکەکانی دەستکردن و لە ماددەی پۆلیمەر درووستکراون و لەکاتی پێویست توانای گرژبوون و خاوبوونەوەیان هەیە.

چاوە دەستکردەکە دەتوانێ گرفتی ئەستیگماتیزم لە بیناییدا چارەسەربکات و چیدیکە کەسەکە وێنەکان بە شێواویی نەبینێت.

توێژەرەکان گوتوویانە ئەم دۆزینەوە نوێیە نەک تەنیا بینایی مرۆڤ راستدەکاتەوە، بەڵکو ئاسانکاریی و پێشکەوتنێکی باشیس دەبێ لە ئامێرەکانی وەک مایکرۆسکۆپ و کامێرای مۆبایل و چاویلکەی (VR).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هرچەک ل قەسرا گارەی دژیت

Lalish Duhok

گۆرانیی (شەڕی دونیا)ی ئاگرین دڵشاد خەڵاتی جۆن لینۆن 2022ی پێ بەخشرا

Lalish Duhok

پێدڤیە خەلک ھەڤبەندیێ دناڤبەرا کولیسترولی و قەلەویێ بزانن

Lalish Duhok